لەگەڵ توانەوەی بەفر و سەرمای زستان و هاتنی بەهار و سەردەرهێنانی گژوگیای بەهاری، پیاو و ژنی کوردەواری وەک نەریتی باب و باپیرانیان دەچنە شاخ و کێوەکان و دەکەونە کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری تا سفرە و خوانەکانیان بە خواردنە ڕەنگینە بەهارییەکان بڕازێننەوە. بەڵام ئاخۆ خواردنی گژوگیای بەهاران بەسوودە یان مەترسیدار و خەساردەر؟