Close

بەرهەمهێنان تاقە ڕێگەی وڵاتە هەژارەکان بۆ پەرەپێدان نییە.

گواستنەوەی هێزی کار بۆ بەرهەمهێنان لەلایەن زۆرێک لە ئابووریزانەکانەوە وەکوو سەرچاوەیەکی گرنگی گەشەی گشتی لە وەبەرهێنەریی هێزی کاردا سەیر کراوە. ئەم گواستنەوەیە هەروەها ڕێگە بە وڵاتە هەژارەکان دەدات جیاوازیی نێوان وەبەرهێنەریی هێزی کاری خۆیان و وڵاتە دەوڵەمەندەکان کەم بکەنەوە.

زانایان ماددەیەکی نوێ دادەڕێژن کە دەتوانێت بڕێکی زۆر وزە هەڵبمژێت و ئازادی بکات.

ئەم ماددەیە بەرنامەپێدراوە. بەگشتی، ئەم ماددە نوێیە جێی هیوایە کە لە داهاتوودا بۆ مەبەستگەلێکی زۆر بەکار ببرێت. لە تواناکردنەوەی ڕۆبۆتەکانەوە بگرە بۆ ئەوەی بەبێ کەڵکوەرگرتن لە وزەیەکی زیاتر هێزێکی زیاتریان هەبێت،

ڕەنگەکان بۆ خۆبواردن لە پێوەدانی مێشوولەکان

هەندێک لە بیرمەندانی زانکۆی واشینگتن بەوە گەیشتوون کە مێشوولەکان پاش ئەوەی گازی هەناسەی ئێمەیان بۆ دەردەکەوێت، بەرەو ڕەنگگەلێکی دیاریکراو وەکوو، سوور، پرتەقاڵی، ڕەش و پیرۆزەیی دەچن. ئەم بوونەوەرە وردانە بەگشتی ڕەنگگەلێک وەکوو سەوز، مۆر، شین و سپی پشت چاو دەخەن.

هەنگەکان بۆ پاراستنی خۆیان لە هەمبەر مشەخۆرەکان لە مەودادانانی کۆمەڵایەتی کەڵک وەردەگرن

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن تیپێکی نێونەتەوەیی پێکهاتوو لە توێژەرانی زانکۆی جیهانیی لەندەن و زانکۆی ساساریی ئیتالییەوە ئەنجام دراوە، دەریخستووە کاتێک کە هەنگەکان بۆیان دەردەکەوێت کە پوورەهەنگەکەیان لەلایەن مشەخۆرەکانەوە لەژێر هەڕەشەدایە، مەودای کۆمەڵایەتیی نێوان خۆیان زیاتر دەکەن.

یارمەتیدانی ژیریی دەستکرد لە گۆڕینی پیشە

بەپێی هەندێک لە خەمڵاندنەکان، هەر تاکێکی ئوسترالی لە ژیانی پیشەیی خۆیدا پێنج بۆ حەوت جار پیشەکەی دەگۆڕێت. ئەم ژمارەیەش لەوانەیە لەگەڵ بەئۆتۆماتبوونی کار بە هۆی تەکنەلۆجیای نوێ، زۆربوونی بەرهەمهێنان و چارەسەربوونی قەیرانە ئابوورییەکان پەرە بستێنێت. لەناوچوونی ئیشەکان دیاردەیەکی نوێ نییە –لەم دواییانەدا ئۆپەراتۆری ئاسانسۆرتان بینیوە؟

سیانەی ڤینۆسی: ئاژانسی فەزایی ئەورووپا لەگەڵ ناسا تیمێکیان بۆ ناردنی کەشتییەکی ئاسمانیی تر بۆ ڤینۆس پێک هێناوە

سیانەی ڤینۆسی: ئاژانسی فەزایی ئەورووپا لەگەڵ ناسا تیمێکیان بۆ ناردنی کەشتییەکی ئاسمانیی تر بۆ ڤینۆس پێک هێناوە ئێنڤیژن (EnVision) بە مەبەستی بەدەستهێنانی دیمەنێکی گشتگیر لە هەسارەی خوشکی زەوی، ڤینۆس، لە خولگەی ڤینۆسدا دەسووڕێتەوە. لەوانەیە ڤینۆس خوشکی زەوی بێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە دووانەی زەوی نییە! لە کاتێکدا کە زەوی هەسارەیەکی ناوازەیە، پەرەسەندنی ڤینۆس بە ئاقارێکی مەرگبارتردا تێپەڕیوە. زیاتر بخوێنەوە…