Close

ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنای نوێ لە گەرماوی (حەمام) گشتی

ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنای نوێ لە گەرماوی (حەمام) گشتی بەپێی توێژینەوەیەک کە لە چین کراوە، تاقمێک تووشی کۆرۆنا بوونە کە هەمووان سەردانی حەمامێکی گشتیان کردووە. حەمامەکە هەم شوێنی مەلەی هەبووە و هەم سۆنا. هەموو ئەو ٨ کەسەی کە تووشی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بوونە لە چەند ڕۆژی جیاوازدا سەردانی ئەو حەمامەیان کردووە. تینی حەمامەکە سەرووی ٢٥ زیاتر بخوێنەوە…

یەکێتیی ئورووپا هۆشداری دەدات لەسەر خواردنی سەرەخۆی هیدرۆکسیکلۆرۆکوین و کلۆرۆکوین

یەکێتیی ئورووپا هۆشداری دەدات لەسەر خواردنی سەرەخۆی هیدرۆکسیکلۆرۆکوین و کلۆرۆکوین دەرمانی مالاریا نابێت بۆ چارەسەریی کۆڤید-١٩ بەکار بێت مەگەر ئەوەی کە زۆر پێویست بێت. ئەمە هۆشداری یەکێتیی ئورووپایە دوای ئەوەی کە دوو دەرمانی هیدرۆکسیکلۆرۆکوین و کلۆرۆکوین کە دەنگۆی ئەوە هەیە کاریگەرن لە چارەسەری کۆڤید-١٩ نایاب دەبن لە بازاڕدا. هەردوو دەرمانەکە دەتوانن کاریگەریی زۆر خراپیان هەبێت، زیاتر بخوێنەوە…

شێوازەکانی لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا

شێوازەکانی لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا: ١) ئاو و سابوون: دوای ٢٠ چرکە، سابوون دەتوانێت بەرگی ناسکی ڤایرۆسەکە کە لە چەوری پێک هاتووە، تێک بشکێنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵوەشانەوەی ڤایرۆسەکە. ئەلکولی سەروو ٦٠%یش هەر ئەو کارە دەکات. ٢) تیشکی سەرووبنەوش: تیشکی سەرووبنەوش دەتوانێت بچێتە ناو ڤایرۆسەکە و ناوەڕۆکی جەنەتیکیی ڤایرۆسەکە تێک بشکێنێت. هەڵبەت تیشکی سەرووبنەوش بۆ زیاتر بخوێنەوە…

هانتاڤایرۆس چییە؟

هانتاڤایرۆس بنەماڵەیەک لە ڤایرۆسەکانن کە زۆرینەی جار لەڕێی قرتێنەرەکان (وەک مشک) بڵاو دەبنەوە و دەتوانن کۆمەڵێک نیشانەی نەخۆشی لە مرۆڤدا دروست بکەن. هانتاڤایرۆسەکانی ئەمریکا بە هانتاڤایرۆسەکانی “دنیای نوێ” ناسراون و دەتوانن ببنە هۆی نەخۆشیی HPS لە تووشبواندا، کە کێشە بۆ سییەکان دروست دەکات. هانتاڤایرۆسەکانی تر کە وەکوو هانتاڤایرۆسی “دنیای کۆن” ناسراون، زیاتر لە ئەورووپا و زیاتر بخوێنەوە…

ئایا ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دروست کراوە؟

ئایا ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دروست کراوە؟ بەپێی توێژینەوەیەکی ورد کە لەسەر جینۆمی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا و ڤایرۆسە ھاوشێوەکانی کراوە، ھیچ بەڵگەیەک لەسەر دەستکردبوونی ڤایرۆسەکە نەدۆزراوەتەوە. ئەم کارە بە ھەڵسەنگاندنی جینۆمی چەند جۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە. نووسەری ئەو توێژینەوە دەڵێت کە ئێمە دەتوانین بەدڵنیاییەوە بڵێین کە ئەم ڤایرۆسە لە ڕەوتێکی پەرەسەندنی سروشتیدا دروست بووە. ئەمەش کۆتایی زیاتر بخوێنەوە…

بنەماکانی ھاوبەشکردنی بابەتی زانستی لە تۆڕە کۆمەلاتییەکاندا

ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی وەک ئینفۆدێمیک (واتە پەتای زانیاری) ڕاگەیاندووە [1]. لەبەر ئەوەی کە جگە لە ڤایرۆسەکە بەشێکی زۆر زانیاریی ڕاست و درۆ لە ماوەیەکی کورتدا بڵاو بووەتەوە. ئەم زانیارییە درۆیانە زۆرجار دەبنە ھۆی مەرگی مرۆڤەکان. بۆ نموونە لە ئێران، بەھۆی بڵاوبوونەوەی زانیاریی نادروست هەندێک کەس بەهەڵە وایانزانیوە کە ئەلکول خواردنەوە بۆ دەرمانی زیاتر بخوێنەوە…

ئایا ئەنفلوەنزا مەترسیدارترە لە ڤایرۆسی کڕۆنا؟

ئایا ئەنفلوەنزا مەترسیدارترە لە ڤایرۆسی کڕۆنا؟ هەموومان زۆربەی جار تووشی ئەنفلوەنزا دەبین. بۆیە ئەنفلوەنزا شتێکی ناسراوە و توێژینەوەی زۆری لەسەرە.بەڵام کۆڤید۱۹ هێشتا زۆر ناسراو نییە. بەڵام لەم نووسراوەدا هەوڵ دەدەین، بەپێی زانیارییەک کە هەمانە چەندانە هەڵسەنگاندن لەنێوان ئەنفلوەنزا و کۆڤید۱۹ کە ڤایرۆسی نوێی کڕۆنایە بکەین. ۱. بەپێی ئامارەکان، کە بەپێی وڵات و وەرز بگۆڕە، ئەگەری زیاتر بخوێنەوە…

گۆڤاری زانستیی نەیچێر بڕیاری داوە کە لەمەوبەدوا وتووێژی نێوان نووسەری وتارەکان و داوەرەکانی وتارەکان بڵاو بکاتەوە.

گۆڤاری زانستیی نەیچێر بڕیاری داوە کە لەمەوبەدوا وتووێژی نێوان نووسەری وتارەکان و داوەرەکانی وتارەکان بڵاو بکاتەوە. زۆربەی گۆڤارە زانستییەکانی دنیا، کاتێک وتارێکیان بەدەست دەگات، دەینێرن بۆ چەند داوەری زانستی بە مەبەستی ھەڵەگریی زانستیی وتارەکان. بۆ ئاوەڵا ھێشتنەوەی دەستی داوەرەکان لە ڕەخنەی دروستی زانستی بەبێ لەبەرچاوگرتنی پێگەی نووسەر و دڵنیایی لە دروست بەڕێوەچوونی ھەڵەگریی زانستیی وتارەکان، زیاتر بخوێنەوە…

خراپ بوونی دۆخی خواردنی ئەمریکییەکان سەرەڕای ساڵانێک ئامۆژگاری و ڕێنوێنی

خراپ بوونی دۆخی خواردنی ئەمریکییەکان سەرەڕای ساڵانێک ئامۆژگاری و ڕێنوێنی سەرەڕای ساڵانێکی زۆر پێشنیار و ڕێنوێنی لەسەر خواردنی تەندروست، توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر دۆخی خواردنی ئەمریکییەکان کراوە نیشان دەدات کە گەورەساڵان هێشتا زۆر کەربۆهیدراتی کواڵیتی-نزم دەخۆن و زۆرتر لە ئاستی ڕێگەپێدراو چەوریی تێر لە ناو پارێزیاندا هەیە. کەربۆهیدراتی کواڵیتی-نزم وەکوو بەرهەمەکانی دانەوێڵەی پاڵاوتە، ڕووەکی نیشاستەیی زیاتر بخوێنەوە…

پەنابەرێک کە دەبێت بە مامۆستای زانکۆ

پەنابەرێک کە دەبێت بە مامۆستای زانکۆ بێهرووز بووچانی کە پەنابەرێکی کوردە و کتێبەکەی لەژێر ناوی “ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان” ناوبانگی جیهانی بەدەست هێناوە، ئێستا لە لایەن زانکۆی UNSWی سیدنی لە وڵاتی ئوستراڵیا وەک مامۆستای زانکۆ دیاری کراوە. بێهروز کە دوای کۆچی زۆرەملی لە ئێران، لە دوورگەی مانووس لە ئوستڕاڵیا دەستبەسەر کرابوو، لە کتێبەکەیدا باس زیاتر بخوێنەوە…