لە ساڵی ۲۰۲۱دا، ویلایەتە یەکگرتووەکان و چین له بواری بەرهەمی تێکڕای نێوخۆیی، پلەی یەکەم و دووهەمیان له نێوان وڵاتانی دیکه بەدەست هێنا. جیاوازیی ویلایەتە یەکگرتووەکان و چین له ڕیزبەندیی ئەوساڵدا کەمتر بووە و چین گەشەی ٪٨.٠٢ و ویلایەتە یەکگرتووەکان گەشەی بەرهەمی تێکڕای نێوخۆیی ٪٥.٩٧ی بوو
ئابووریناسان له هەوڵ و تەقالای شیکردنەوە و جیاوازی ئەم دەستەواژانەدان و تێدەکۆشن بە لێکۆڵینەوەکانیان یارمەتیی وڵاتی خۆیان و مرۆڤ بدەن و بەرپرسە سیاسییەکانیش هەوڵ دەدەن لە زانستی ئەوان بۆ ئاوەدان کردنەوەی وڵاتەکەیان کەڵکی لێ وەربگرن.
هەندێک لەو وڵاتانەی که کەمتر پەرەیان سەندووە له قۆناخی سەرەتاییدا، چاو له مۆدێڕن کردنی کشتوکاڵ دەخڵافێنن و پێیان وایه خەریکن قۆناخی گواستنەوەی ئابووری تێپەڕ دەکەن؛ بەڵام ئەنجامی ئەم شێوە، بەزین و شکست خواردنه.
بەپێی وتارێک که لەلایەن ئاکادێمیای ئابووریی نێونەتەوەیی پێتێرسۆن بڵاو بووەتەوە، گواستنەوەی جیهان بەرەو ئابوورییەکی بێ کاربۆن، دەبێته هۆی پەشێوییەک لە ئابووریی جیهانیدا که قەیرانی وزەی ساڵانی ۱۹۷۰ دێنێتەوە بیر.