Close

هەوری مولکولیی مەزن (کەڵەهەوری مولکولی)

زۆربەی هەورە مولکولییە مەزنەکان (بەکورتی ه.م.م ) لە کاکێشانی ڕیی شیری و لە نێوان ١١٠٠٠ بۆ ٢٤٠٠٠ ساڵی تیشکییەوە دوور لە ناوەندی کاکێشانن و نزیکی هەموویان لەسەر توێی سەرەکین.

تێسلا له ساڵی ٢٠٢١دا یەک ملیۆن ئۆتۆمبێلی بەرهەم هێناوه ؛ دوو قاتی ساڵی ٢٠٢٠

بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری The Verge، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١، تێسلا ٩٣٠ هەزار ئۆتۆمبێلی بەرهەم هێناوه کە لە چاو ٥٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلی ساڵی ٢٠٢٠ گەشەیەکی نزیکەی دوو قاتی دەنوێنێت.

چۆن دەتوانین زیانەکانی ئینستاگرام کەم بکەینەوە؟

پڕۆفیسۆری دەروونی، ئادام ئاڵتێر، لە زانکۆی نیۆیۆرکەوە دەڵێت: “ئینستاگرام بە پێچەوانەی گۆڤارەکان و یارییە ڤیدیۆییەکان شوێنێکی ڕاوەستان دیاری ناکات؛ واتە بەردەوام ناوەرۆکی بەڕۆژ دەکاتەوە و بۆ لای خۆی ڕاماندەکێشێت کە دەتوانێت زیانمان پێ بگەیەنێت. بە واتایەکی تر ناوەرۆکی ئینستاگرام هیچ کات کۆتایی پێ نایەت”.

فڕۆکەیەکی هایدرۆجینی بە پشوویەک نیوەی دنیا دەپێوێت.

ئەم فڕۆکەیە به تانکەرێکی سووتەمەنی لە لەندەن تا سانفرانسیسکۆ دەفڕێت. لەسەر داخوازیی دەوڵەتی بەریتانیا، کۆمپانیایەکی لێکۆڵینەوە (ATI) فڕۆکەیەکی بە ناوی FlyZero ناساند کە بە سووتەمەنیی هایدرۆجین کار دەکات. ئەم فڕۆکەیە هەڵگری ٢٧٩ کەسە و وەک فڕۆکەیەکی ئاسایی دەفڕێت، بەو جیاوازییە کە کاربۆن دەرنادات. سووتەمەنیی هایدرۆجین لێرەدا لە سەرمای ٢٥٠ پله ژێر سیفر لە دوو تانکەری زیاتر بخوێنەوە…

کارکردی کشتوکاڵ لە گەشەی ئابووریدا

هەندێک لەو وڵاتانەی که کەمتر پەرەیان‌ سەندووە له قۆناخی سەرەتاییدا، چاو له مۆدێڕن کردنی کشتوکاڵ دەخڵافێنن و پێیان وایه خەریکن قۆناخی گواستنەوەی ئابووری تێپەڕ دەکەن؛ بەڵام ئەنجامی ئەم شێوە، بەزین و شکست خواردنه.

هەنگەکان بۆ پاراستنی خۆیان لە هەمبەر مشەخۆرەکان لە مەودادانانی کۆمەڵایەتی کەڵک وەردەگرن

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن تیپێکی نێونەتەوەیی پێکهاتوو لە توێژەرانی زانکۆی جیهانیی لەندەن و زانکۆی ساساریی ئیتالییەوە ئەنجام دراوە، دەریخستووە کاتێک کە هەنگەکان بۆیان دەردەکەوێت کە پوورەهەنگەکەیان لەلایەن مشەخۆرەکانەوە لەژێر هەڕەشەدایە، مەودای کۆمەڵایەتیی نێوان خۆیان زیاتر دەکەن.

چارەسەرێک بۆ هەستیاریی منداڵان بەرانبەر بە شیری مانگا دۆزرایەوە

بڕی ٣%ی منداڵانی قۆناخی پێش قوتابخانە، بەرانبەر بە پرۆتینەکانی ناو شیری مانگا، هەستیارییان (ئالێرژی) هەیە و ئەمە بەربڵاوترین جۆری هەستیاریی خۆراک لە منداڵانی بچووکدایە.

لێهاتوویی فێربوونی ئاواز لە ناو فینچەکان

هەندێک لە باڵندەکان وەکوو فینچەکان، لە لێهاتوویی فێربوونی ئاوازدا لە زۆر بارودۆخدا بە شێوەی جیاواز هەڵسوکەوت دەکەن. ڕەنگە ڕەگەزێکیان لە هەمبەر هاوسەرەکەیدا لێهاتوویی و شارەزایی فێربوونی دەنگی زیاتر بێت. هەروەها لە بواری لێوەشایی فێربوونی ڕیتمە نوێیەکانیشدا جیاوازن. واتە هەندێکیان زیرەکتر و لێوەشاوەترن.

گواستنەوەی شین

بەپێی وتارێک که لەلایەن ئاکادێمیای ئابووریی نێونەتەوەیی پێتێرسۆن بڵاو بووەتەوە، گواستنەوەی جیهان بەرەو ئابوورییەکی بێ‌ کاربۆن، دەبێته هۆی پەشێوییەک لە ئابووریی جیهانیدا که قەیرانی وزەی ساڵانی ۱۹۷۰ دێنێتەوە بیر.