Close

چ کەسانێک بۆ خواردنی هەڵووچە دەبێت پارێزڕاگر بن؟

ئەو کەسانەی گورچیلەیان نەخۆشە، بەتایبەت ئەگەر گورچیلەیان بەردی هەبێت؛ بەهۆی هەبوونی ئۆکسالیک ئەسید لەناو هەڵووچەدا. ئەو کەسانەی تووشی برین و ڕێفلێکسی گەدەن؛ بەهۆی هەبوونی سیتریک ئەسید و مالیک ئەسید لەناو هەڵووچەدا. منداڵە تەمەن ژێر ٣ ساڵانەکان، ئەگەری ئەوە هەیە تووشی ئالێرژی بن و بە شێوەی وەخرووکەوتن و قەڵشین و سوورهەڵگەڕانی پێست خۆ نیشان بدات. چەند زیاتر بخوێنەوە…

برینجی هیندی یان برینجی ئێرانی یان هیچیان؟!

دەبینین کە لە هەردوو جۆری برینجی هاوردەکراو و برینجی ئێرانیدا زۆرترین ڕێژە بۆ قوڕقوشمە کە ڕەنگە هۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ ئەوەیکە ڕیشەی گیای وەک برینج توانای ڕاکێشانی قوڕقوشمی تێدایە.

ئەو کەسانەی کە لە مەترسیی کەمبوونی ڤیتامینی بی ١٢دان، گیاخۆرەکانن!

کەمبوونی ڤیتامینی بی ١٢ ڕەنگە پڕۆفایلی لیپیدی نەخوازراو و نەخۆشینەکانی دڵ و دەمارەکانی لێ بکەوێتەوە. لە توێژینەوەکانی نێو تاقیگەدا کە لەسەر مشکەکان ئەنجام دراوە،

خەسارەکانی گیاخۆری

بەگشتی لێکۆڵینەوە لە بواری گیاخۆریدا هێشتا کەمە و توێژینەوەی زیاتر لەم بوارەدا پێویستە، بەڵام پێداچوونەوەیەکی سیستەماتیک لەسەر ٢٠ توێژینەوە و ٣٧١٣٤ بەشداربوو، دەریخستووە کە کەسانی گیاخۆر ئاستی پڕایی ماددە کانزاییەکانی ئێسکیان (BMD) لەچاو کەسانی ئاسایی کەمترە و هەروەها ڕێژە و ئەگەری شکانی ئێسکیان زیاترە.

گیا بەهارییەکان، بەسوودن یان خەساردەر؟

لەگەڵ توانەوەی بەفر و سەرمای زستان و هاتنی بەهار و سەردەرهێنانی گژوگیای بەهاری، پیاو و ژنی کوردەواری وەک نەریتی باب و باپیرانیان دەچنە شاخ و کێوەکان و دەکەونە کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری تا سفرە و خوانەکانیان بە خواردنە ڕەنگینە بەهارییەکان بڕازێننەوە. بەڵام ئاخۆ خواردنی گژوگیای بەهاران بەسوودە یان مەترسیدار و خەساردەر؟