Close

کارخانەی هیۆندای لە ٢٠٢٥ەوە، ساڵانه ٣٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ئەمریکا بەرهەم دەهینێت.

کۆمپانیایه هیۆندای مۆتۆرز ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: نزیکەی ٥.٥ ملیار دۆلار بۆ دامەزراندنی یەکەم کارخانەی تایبەتیی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و باتری لە ئەمریکا وەبەر دەهێنێت.

سەرجەم ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی بەرهەمهاتووی فۆلکسڤاگن بۆ ساڵی ٢٠٢٢ی ئەمریکا و ئەورووپا، فرۆشران!

فۆلکسڤاگن، دووەم بەرهەمهێنەری گەورەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جیهاندا ڕایگەیاند: پتر لە ٩٩٠٠٠ ئۆتۆمبێلی کارەبایی تەنیا لە یەکەم وەرزی ساڵی ٢٠٢٢دا فرۆشراون

چ کەسانێک بۆ خواردنی هەڵووچە دەبێت پارێزڕاگر بن؟

ئەو کەسانەی گورچیلەیان نەخۆشە، بەتایبەت ئەگەر گورچیلەیان بەردی هەبێت؛ بەهۆی هەبوونی ئۆکسالیک ئەسید لەناو هەڵووچەدا. ئەو کەسانەی تووشی برین و ڕێفلێکسی گەدەن؛ بەهۆی هەبوونی سیتریک ئەسید و مالیک ئەسید لەناو هەڵووچەدا. منداڵە تەمەن ژێر ٣ ساڵانەکان، ئەگەری ئەوە هەیە تووشی ئالێرژی بن و بە شێوەی وەخرووکەوتن و قەڵشین و سوورهەڵگەڕانی پێست خۆ نیشان بدات. چەند زیاتر بخوێنەوە…

کالیفۆرنیا لەسەر لێواری ١٠٠%ی کەڵکوەرگرتن لە وزەی جێگرەوەیە.

ئۆپەراتۆری سیستمی سەربەخۆی کالیفۆرنیا (CAISO) کە ڕێکخراوەیەکی نادەوڵەتییە و بەسەر بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئاو و کارەبای ویلایەتی کالیفۆرنیادا چاودێری دەکات، پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە ئەم ویلایەتە ١٠١%ی پێداویستیی وزەی خۆی لە سەرچاوە جێگرەوەکانەوە دابین کردووە و کەمێک زیادەی ماوە کە هەناردەی دەرەوەی کردووە.

ڕەچەڵەک پەیوەندییەکی کەمی لەگەڵ “باشبوون”ی سەگێک هەیە!

لێکۆڵینەوە لەسەر ١٨٣٨٥ سەگ دەریخست کە باشبوونی ڕەفتاری سەگێک تەنیا لە ٩%ی کاتەکاندا پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە نەژاد و ڕەچەڵەکی ئەو سەگەوە هەیە. “ئێلینۆر کارڵسۆن” لێکۆڵەری جینەتیک دەڵێت: زۆربەی ڕەفتارەکان لەناو زۆرینەی ڕەچەڵەکەکان هاوبەشە و ئێمە نەمانتوانی جیاوازییەک بدۆزینەوە. بۆ نموونە: لووراندن یان کایەکردن. لە لایەکی دیکەوە، ئەگەر لەگەڵ کەسێک کە ٨ سەگ لە یەک ڕەچەڵەکی زیاتر بخوێنەوە…

وڵاتی چین دەیەوێت بە کەڵکوەرگرتن لە ژیریی دەستکرد و پرینتەری 3D بەبێ تەنانەت یەک کرێکار، لە ماوەی ٢ ساڵدا بەنداوێکی ١٨٠ مەتری دروست بکات.

سەرجەم ڕەوتی دروستکردنی ئەم بینایە بە ژیریی دەستکرد ئەنجام دەدرێت. لۆرییەکانی بێئاژۆر، کاری گواستنەوەی کەلوپەل دەکەن. بولدۆزەرە ژیرەکان سەربەخۆ زەوی تەخت دەکەن و هەر ئەم ڕۆبۆتانەش بینای بەنداوەکە دەبەنە سەر.

لۆرییەکی هایبرید کە بزوێنەرەکەی بە کارەبا و هایدرۆجین کار دەکات.

سڵاو لەم دێوە دلۆڤانە! کۆمپانیای کانگای ئانگلۆ ئەمێریکەن، وەک بەرنامەی کەمکردنەوەی شوێنەواری کاربۆن لە پیشەسازیی کانگا، لۆریی هایدرۆجینی خۆی کە بە پاکێجێکی باتری تەیار کراوە ناساند. دانکن وانبڵاد، سەرۆکی کۆمپانیا گوتی: لە ئێستادا ١٠-١٥%ی گازە گوڵخانەییەکانی ئێمە لە لۆرییەکانەوە دێت کە کاری ڕاگواستنی بەردەکان دەکەن. ئێمە بەرنامەمان هەیە تا ساڵی ٢٠٤٠ بگەینە ئاستی کاربۆنی سفر. زیاتر بخوێنەوە…

ئەو دەزوولە سپییە لکاوانە بە زەردێنەی هێلکە تۆون؟

کاتێک زەردێنەی هێلکە پێک دێت، لەنێو سپێنەکەدا دەسووڕێت و لەم پرۆسەیەدا لە سەر و خوارەوەی هێلکەکە ئەم ڕیشاڵە پڕۆتینییانە ساز دەبن کە بە زمانی زانستی پێی دەڵێن: چاڵازای (Chalazae).

برینجی هیندی یان برینجی ئێرانی یان هیچیان؟!

دەبینین کە لە هەردوو جۆری برینجی هاوردەکراو و برینجی ئێرانیدا زۆرترین ڕێژە بۆ قوڕقوشمە کە ڕەنگە هۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ ئەوەیکە ڕیشەی گیای وەک برینج توانای ڕاکێشانی قوڕقوشمی تێدایە.