Close

درۆنی کشتوکاڵی

زۆربەی ئەم درۆنانە بە تانکەرێک تەیار کراون کە وەرزێڕەکان دەتوانن لە ئاو، دەرمانی بژارکوژ و مێرووکوژ و تەنانەت پەینی کیمیایی (کووت) پڕی بکەن. دواتر درۆنەکان بەسەر مەزرا و بێستانەکاندا دەفڕن و ئەو مەوادە بەسەر گیاکاندا دەکەن.

ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی شەکره

پارێزی تەندروست، وەرزش و جووڵانەوە، ڕاگرتنی کێشی گونجاو و خۆبواردن لە تووتن، بەرگری له تووشبوون به شەکرەی جۆری ٢ دەکەن یان دوای دەخەنەوە.
شەکره به پارێز، وەرزشی چڕ و دەرمانی پوخت چارەسەر دەکرێت و چەرمەسەرییەکانی کەم دەکرێتەوە یان وەدوا دەخرێت.

دەرمانێکی دژەڤایرۆسی هیوابەخش بۆ کۆرۆنا

نزیک نیوەی ئەم کەسانە حەبەکەیان پێ درابوو و نیوەکەی تر پلاسیبۆ (دەرمانێکی لە قەستی). دوای مانگێک لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکە، دوای هەڵسەنگاندنی ئەو دوو دەستەیە، دەرکەوت ئەو کەسانەی کە دەرمانی دژەڤایرۆسەکەیان وەرگرتووە ٨٩٪ ئەگەری مردن و خەواندنیان کەم بووەتەوە.

بارودۆخی کار لە سەردەمی کۆرۆنادا

بە سەرنجدان بەوەی کە دنیا خەریکه بەرەو ژیانێکی ئاوێتەی تەکنەلۆجیا دەچێته پێش، چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی دیجیتاڵ زۆرترین داهاتیان هەبێت. لەناو ئەم لیستەدا ناوی بیل گەیتس و ستیڤ بالمێر دێته بەر چاو کە بە هۆی هەبوونی پشک له مایکرۆسۆفت، لەم ماوەیەدا ٣٤.٤ و ٤٤.٢ ملیار دۆلار داهاتیان هەبووه.

خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ٢٠٢١

دوای دانیشتنی ئەمڕۆی کۆڕی نۆبڵ لە پەیمانگەی کارۆلینسکا لە وڵاتی سوید، بڕیار درا خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی/زیندەوەرناسیی ئەمساڵ به هاوبەشی بدرێت بە دەیڤید ژولیوس و ئاردم پاتاپۆتیان بە بۆنەی “دۆزینەوەی هەستەوەری پلەی گەرمی و هەستی دەستلێدان”.

ئەگەر قەدەغەی ساڵی ١٩٨٧ نەبووایە، ئێستا ژیانی سەر زەوی لەناو چووبوو

وا پێ دەچێت کە زانستوانانی سەدەی ڕابردوو، زەویی ئێستایان ڕزگار کردووه بەپێی لێکۆڵینەوەیەک که گۆڤاری نەیچێر بڵاوی کردەوە، ئەگەر یاسای قەدەغەکردنی مادەی کیمیایی لەناوبەری بەرگەی ئۆزۆن لە ساڵی ١٩٨٧ پەسەند نەکرایە، ئەو گۆڕانکاریانەی ئاووهەوا که بۆ ٢٠٤٠ پێشبینی کراون زۆر وێرانکەرتر دەبوون.

پاڵاوتنی co2 بە هێندەی ٤٠ ملیۆن دار لە سکۆتلەند

لە داهاتوودا پاڵێوگەیەکی هەوا لە سکۆتلەند دادەمەزرێت که لە ساڵدا ١ ملیۆن تۆن کاربۆن دایۆکساید هەڵدەمژێت. ئەم ڕێژەیە بە قەدەر هەناسە کێشانی ٤٠ ملیۆن دار لە ساڵێکدا بەراورد دەکرێت.