Close

ژیریی دەستکرد پێشبینی دەکات کە چۆن و کەی نەخۆشێک بە جەڵتەی دڵ دەمرێت.

ناتالیا تریانۆڤا پزیشک و پرۆفیسۆری ئەندازیاریی پزیشکی دەڵێت: مردنی لەناکاوی دڵ بەهۆی ناڕێکیی لێدانی دڵەوە بە ڕێژەی لە سەدا بیستی هەموو مردنەکان لەسەر ئاستی جیهان پێک دەهێنێت و ئێمە هێشتا کەمی لێ دەزانین کە بۆ چی ڕوو دەدات یان چۆن بزانین کێ لە مەترسیدایە.

پیاوە نەزۆکەکان مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمکیان زیاترە

نەزۆکی لە پیاوەکاندا دەکرێت بە کێشەکانی دیکەی تەندروستییەوە ببەسترێتەوە. توێژینەوەیەک کە لەم دواییەدا لە گۆڤاری توێژینەوەی شێرپەنجەی مەمکدا بڵاو کراوەتەوە، پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان شێرپەنجەی مەمک و نەزۆکی لە پیاواندا دەردەخات. توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هەرچەندە شێرپەنجەی مەمک لە نێرینەکاندا کەمتر باوە، بەڵام چانسی شێرپەنجەی مەمک لە پیاوە نەزۆکەکاندا بە بەراورد لەگەڵ ئەو پیاوانەی زیاتر بخوێنەوە…

حەبی ڕێگری لە منداڵبوون بۆ پیاوان لە ڕێگەدایە!

هەوڵەکانی پێشوو بۆ دروستکردنی دەرمانی بەرگری لە منداڵبوون بۆ پیاوان، هۆرمۆنی تێستۆستێرۆنی ڕەگەزی نێرینەیان دەکردە ئامانج. بەڵام ئەم هەوڵانە بەهۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانییەوە وەک خەمۆکی، زۆربوونی کێش، زیادبوونی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ، هەروەها زۆربوونی LDLی خوێن پەک خرانەوە.