هەموومان بە هۆکارگەلی جۆراوجۆر تووشی دڵەڕاوکێ دەبین. زۆر جار دڵەڕاوکێ لە بەرامبەر دۆخێکی ڕاستەقینەیی وەکوو تووشبوون بە نەخۆشیی کۆرۆنا یا دۆخێکی خەیاڵی وەکوو ئەوەی ئەگەر هەموو پارەکەمان لە دەست بدەین چ دەقەومێت؟ ڕوو دەدات.
ناسا بە هاوکاریی وەزارەتی بەرگری خەریکی تاوتوێی ٢٥٠٠٠ ئامرازە کە لە بۆشایی ئاسماندا ماونەتەوە، وەکوو وێستگەی نێونەتەوەیی، تەلەسکۆپی هابڵ، هەزاران سەتەلایت کە خەریکن بە دەوری زەویدا دەخولێنەوە و ژمارەیەکی زۆر زبڵ و پاشماوە.
تۆیۆتا لونارکروزێر، ئامرازێکه کە ٦ چەرخی هەیە و تایبەت بۆ هاتوچۆی سەر مانگ دروست کراوه. ٦ مەتر درێژه، ٦٣٠٠ کیلۆ قورسایی هەیە و هەڵگری تەنیا ٢ کەسە.
لە ساڵی ۲۰۲۱دا، ویلایەتە یەکگرتووەکان و چین له بواری بەرهەمی تێکڕای نێوخۆیی، پلەی یەکەم و دووهەمیان له نێوان وڵاتانی دیکه بەدەست هێنا. جیاوازیی ویلایەتە یەکگرتووەکان و چین له ڕیزبەندیی ئەوساڵدا کەمتر بووە و چین گەشەی ٪٨.٠٢ و ویلایەتە یەکگرتووەکان گەشەی بەرهەمی تێکڕای نێوخۆیی ٪٥.٩٧ی بوو
بۆ ئەوەیکە بزانین لە داهاتوودا ئەگەر پلەی گەرمی کەشوهەوا کەم یان زۆر ببێت و لە هەڵسەنگاندن لەگەڵ ئێستادا بە چ شێوازێک دەبێت، سێ ناوچەی ئامازۆن، ڕۆژاوای ناوەڕاستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و نیمچەویشکارۆی هیند بەپێی لێکۆڵینەوەکان تاوتوێ دەکەین.
تۆرستەن ئۆتڤۆس، بەڕێوەبەری ڕۆڵز-ڕۆیس ڕایگەیاند تا کۆتایی ساڵی ٢٠٣٠ ئیتر بزوێنەری سووتانی ژوورەکی وەلا دەنێن. وێنەی دەرکەوتوو لەم ئۆتۆمبێلە به قسەیەکی هێنڕی ڕۆیس لە بناخەدانەرانی ڕۆڵز-ڕۆیس ڕازاوەتەوە که دەڵێت
ئەم سێ براوە، خەڵاتی ئەمساڵی نۆبڵی فیزیکیان بە بۆنەی خوێندنەوەکانی خۆیان لەسەر دیاردەکانی ئاڵۆز و بەڕواڵەت هەڕەمەکی وەرگرتووه. مانابێ و هاسلمان بناغەی تێڕوانینی ئێمە بۆ ئاووهەوای زەوی و چۆنیەتیی کاریگەریی مرۆڤ لەسەریان داڕشت.
بە وتەی kidney.org نەخۆشییەکانی گورچیله، زۆرتر لە شێرپەنجەی مەمک یا شێرپەنجەی پرۆستات دەبنە هۆی مەرگ. بەراورد کراوە کە ٣٧ ملیۆن ئەمریکی یان ١٥%ی گەورەساڵانی ئەمریکا تووشی نەخۆشییەکانی گورچیله ببن؛ زۆرتر لە ١ کەس لە هەر ٧ گەورەساڵ.
ڕیەکتۆری ناوکیی چین، به سووتەمەنیی تۆریومەوە خەریکه قۆناغی لێکۆڵینەوەکان تێپەڕ دەکات.زانستمەندان دەڵێن ئەگەر ئەم ئەزموونە سەرکەوتوو بێت، چین دەبێته یەکەم وڵات کە هێزگەی تۆریومی هەیه.
شیاومی ڕایگەیاند یەکەم ڕۆبۆتی سەگ-ئاسای خۆی بەرهەم هێناوه. بەڵام لە پێشدا با بزانین ئەم سەگە ڕۆبۆتانه چ کارێک دەتوانن بکەن؟ وەڵامەکەی زۆر کورته، هەر چاوەڕوانییەکت لە سەگێکی ماڵی هەیە، ئەم ڕۆبۆتە چوارپێیانەش بۆت دەکەن!