Close

پێکوتەی ئاکسفۆرد-ئاسترازێنێکا

بەریتانیا وەک یەکەم وڵات بە فەرمی ڕێگە دەدات پێکوتەی ئاسترازێنێکا، بەرهەمهاتوو لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، بۆ کۆڤید-۱۹ کەڵکی لێ وەربگیرێت. پێکوتەکە بە چ شێوەیەک بەکار دەبرێت؟ لە دوو دۆزدا بەکار دەبرێت و دۆزی دووهەم ۴ تا ۱۲ حەوتە پاش دۆزی یەکەم دەوەشێنرێت. تایبەتمەندییەکانی پێکوتەی ئاکسفۆرد-ئاسترازێنێکا چییە؟ – بە بەراوەرد لەگەڵ پێکوتەی فایزر و مۆدێرنا، نزیکەی دە زیاتر بخوێنەوە…

سەرچاوەیەکی بەنرخی بیرکاری لەلایەن پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکارەوە

کاناڵی قوتابخانەی کوردیی بیرکاری “Kurdish mathematics school” کاناڵێکی یوتیوبە لە بواری بیرکاریدا کە لە لایەن پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکارەوە دامەزراوە و بەڕێوە دەبرێت. لەم کاناڵەدا پ. بیرکار و زانایانی تری کورد بە زمانی کوردی لەسەر بابەتەکانی بیرکاری باس دەکەن. هاوکات زانایانی گەورەی جیهانیش بە زمانی ئینگلیسی و تایبەت بە کاناڵاکە ڤیدیۆکانیان بڵاو دەکەنەوە. https://m.youtube.com/channel/UC_fwYJ74fSbTO5gCKzSCfGQ

چۆن دەقی کوردی بکەین بە دەنگی زمانی تر؟

چۆن دەقی کوردی بکەین بە دەنگی زمانی تر؟   وەرگێڕی مایکرۆسافت دوو زاراوەی کوردیی ناوەندەی و کوردیی ژوورووی بە لیستی زمانەکانی زیاد کردووە. کوردیی ژووروو و ناوەندەی بەم زووانە لە ئۆفیس و بینگیشدا بەردەست دەبن.   هەروەها دەتوانن لە بەرنامەکان وماڵپەڕەکانتاندا کەڵک لە Azure Cognitive Services Translator  وەربگرن و لە هەردوو زاراوەکەی کوردی بۆ حەفتا زیاتر بخوێنەوە…

بەتەمەنەکان حەوت بەرامبەری گەنجەکان زانیاریی هەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەنەوە

بەتەمەنەکان حەوت بەرامبەری گەنجەکان زانیاریی هەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەنەوە کەسانی بەتەمەن زیاتر لە گەنجەکان زانیاریی هەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەنەوە. ئەو زانیارییە هەڵانەی کە لە لایەن بەتەمەنەکانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەبنەوە و هەواڵی ساختە یان بەستەری گوماناوین، حەوت بەرامبەر زیاترە لەو زانیارییە هەڵانەی کە گەنجەکان بڵاوی دەکەنەوە. نادیا براشیر لێکۆڵەری پۆست زیاتر بخوێنەوە…

گووگڵ بیست و پێنج ملیۆن کۆمەڵەدراوەی گشتی بڵاو دەکاتەوە

گووگڵ بیست و پێنج ملیۆن کۆمەڵەدراوەی گشتی بڵاو دەکاتەوە گووگڵ لە خزمەتگوزارییەکی نوێیدا، ئامرازێکی بە ناوی دەیتاسێرچ بڵاو کردووەتەوە کە لە ڕێگەی ئەو ئامرازەوە دەتوانن بە ناو بیست و پێنج ملیۆن کۆمەڵەدراوەی خۆڕاییدا بگەڕێن. دەتوانن بە چەندین شێوە و بەپێی فۆرمەت، یان جۆری لایسێنس بە دراوەکاندا بگەڕێن. چەندین ناوەندی توێژینەوە لە سەرانسەری جیهاندا دابینکەری ئەو زیاتر بخوێنەوە…

ئایا مێشکتان گەورەتر بێت، زیرەکتر دەبن؟

ئایا مێشکتان گەورەتر بێت، زیرەکتر دەبن؟ بە گەورەبوونی قەبارەی خولگە نۆرۆنییەکان لە مێشکدا توانایی فێربوونیش زیاد دەکات، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ زیادبوونی پەیوەندیی نێوان نۆرۆنەکان دەتوانێت ببێتە ڕێگرێکیش لەبەردەم فێربووندا. زانایانی دەمار لە کەمبریج دەڵێن کە قەبارەیەکی “ئایدیال” بۆ خولگەکانی مێشک هەیە تاوەکوو بتوانن کارەکانیان بە باشترین شێوە ڕاپەڕێنن. توێژینەوەکە ئەوە پیشان دەدات کە چۆناوچۆن زیاتر بخوێنەوە…

دەنگی مێشک

دەنگی مێشک ئەو دەنگەی لەم ڤیدیۆیەدا دەیبیستن دەنگی مێشکە! دەنگەکە بەبێ دەربڕین لە ڕێگەی زمان و لە ڕێگەی چالاکییەکانی مێشکەوە بەرهەم هاتووە. زانایان لە زانکۆی یوو.سی سانفرانسیسکۆ نێوانەڕوویەکی نوێی مێشک-ماشینیان پەرە پێداوە کە دەتوانێت لە ڕێگەی چالاکیی مێشکەوە و بە یارمەتیی تەکنۆلۆژیی سازکردنی ئاخاوتن دەنگێکی هاوشێوەی دەنگی سروشتی بەرهەم بهێنێت. لەم دەنگە بۆ کۆنترۆڵی کۆئەندامی زیاتر بخوێنەوە…

هەستی بیستن: مێشک تایبەتمەندییەکانی ناو دەنگەکان جیا دەکاتەوە

هەستی بیستن: مێشک تایبەتمەندییەکانی ناو دەنگەکان جیا دەکاتەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت دەنگەکان بناسێتەوە و لەگەڵ ئەوانی تر پەیوەندی بگرێت، دەبێت کۆئەندامی بیستنی دەنگە جیاوازەکان لە یەک هەڵاوێرێت، بۆ وێنە وشەکان لەناو ئاخاوتنی بەردەوامی مرۆڤدا لە یەک جیا بکاتەوە. ئەم کارەش کاتێک کە شێوازی دەربڕینی کەسەکان دەگۆڕێت یان زاراوەکان دەگۆڕێن، سەختتر دەبێتەوە. لە توێژینەوەیەکی نوێدا زیاتر بخوێنەوە…

توانەوەی زمان و لەناوچوونی زمان

توانەوەی زمان و لەناوچوونی زمان توانەوەی زمان بە لەبیرچوونەوەی بەشەکی یان تەواوەتیی زمانی ئاخێوەرێکی تەندروست دەوترێت. بیرچوونەوەی زمان بۆ زمانی دووهەم و زمانی سێهەم … دوای ماوەیەک کارپێنەکردن و دوورکەوتنەوە لێی ڕوو دەدات. پرسیارێک کە زمانناسان لە سێ دەیەی ڕابردوودا پێوەی سەرقاڵ بوون ئەوەیە کە ئایا “زمانی یەکەم”یش بە هەمان شێوە مەترسیی لەبیرچوونەوەی هەیە؟ وەڵامی زیاتر بخوێنەوە…

هەرچی زانیاریت هەیە لەسەر چاپکەری سێ ڕەهەندی، لە بیری بەرەوە؛ “لەبەرگرەوە”ی نوێ دادێت

هەرچی زانیاریت هەیە لەسەر چاپکەری سێ ڕەهەندی، لە بیری بەرەوە؛ “لەبەرگرەوە”ی نوێ دادێت لەبەرگرەوەیەکی نوێ داهاتووە کە لە جیاتی ئەوەی وەک چاپکەری سێ ڕەهەندی بە شێوەی چین چین شتەکان دروست بکات، ڕووناکی لە ماددەیەکی شلەمەنی دەدات و ئەو مادەیە خۆی دەگرێت و بەم شێوەیە پێکهاتەی گشتیی ئەو شتە دروست دەکات کە دەمانهەوێت. توێژەرەران چاپکەرێکی سێ زیاتر بخوێنەوە…