Close

پیاوێکی ٨٩ ساڵه دوکتۆرای خۆی لە فیزیکدا وەرگرت

مانفرێد شتاینەر، لە دایکبووی ڤیەننا، قوتابییەکی ئاسایی نییه. ئەو لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە زانستگەی (براون)ی ڕۆدایلەندی ئەمریکا دوکتۆرای خۆی لە بواری فیزیکدا تەواو کرد و ئێستاش خەریکی نووسینی بابەتێکە لەسەر تێزی دوکتۆراکەی.

ئۆتۆمبێلی مێرسێدس به جارێک بارگاویکردنەوە ١٠٠٠ کیلۆمەتر دەپێوێت

مێرسێدس بێنز EQXX ئۆتۆمبێلێکی کارەباییه و به هەبوونی تەختەی خۆری لەسەر بانەکەی دەتوانێت پێش ئەوەی باترییەکەی خاڵی بێت ١٠٠٠ کیلۆمەتر ڕێگه بپێوێت.

کوردێک لەگەڵ هاوکارەکانی ناسکترین پڕژێنەری ڕووناکیان دروست کرد

توێژەران، بۆ دروستکردنی ئەم پڕژێنەرە لە چنینی نانۆتەنۆلکەی سیلیکۆنی لەسەر ڕوەکێک کەڵکیان وەرگرتووە. بۆ پڕژاندنی ڕووناکی، پێویستە شپرزی لە شوێنی چنینی نانۆتەنۆلکەکاندا هەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگەی تەکنەلۆجیای کارلسروهەی ئەڵمانیا، دکتۆر ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، [لەدایکبووی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان] کە یەکێک لە دوو نووسەری سەرەکی بڵاوکراوەکەن، دەڵێت: “دوو پرسیاری سەرەکی ئێمە لە سەرەتای کارەکەدا ئەوە بوو کە تا چ ڕادەیەک دەتوانین پڕژێنەرەکە بچووکتر بکەینەوە و تا چ ئاستێک شپرزی پێویستە”

تێلێسکۆپی جەیمز وێب مێژووی خولقاند

  
دوای نزیکەی ٣٠ ساڵ کار و ئامادەکاری لە ئاکامدا ناسا توانیی تێلێسکۆپی پێشکەوتووی خۆی به تێچووی ١٠ ملیار دۆلارەوە سواری هاژەکی ئەورووپیی ئاریانی ٥ بکات و بینێرێته بۆشایی ئاسمان. ئەم هاژەکە لە دوورگەی گۆیانی فەڕەنسا هەڵکەوتوو لە ئەمریکای باشوورەوە هاویژراوە.

درۆن

مێژووی یەکەمین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٤٩ کاتێک هێزەکانی ئۆتریش(نەمسا) باڵۆنی پڕ لە تەقەمەنییان بەڕێ دەکرد تا بەسەر شاری ڤێنیزدا ببارێت؛ هەرچەند هەندێک لە باڵۆنەکان بۆ پشتەوە گەڕانەوە و کەوتن بەسەر خۆیاندا بەڵام بە گشتی توانییان لەو داهێنانە کەڵکی پێویست وەربگرن.

بینینی نەوەکان مێشکی دایەگەورەکان چالاک دەکاتەوە

توێژەران لەسەر ئەم بابەتە لێکۆڵینەوەیان کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش ٥٠ دایەگەورەی تەندروستیان هەڵبژاردووە کە  پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان هەبووە. دایەگەورەکان بەپێی ئەو ئەزموونەی کە بەدەستیان هێنابوو، پرسیارنامەیەکیان پڕ دەکردەوە کە باسی ئەمەی دەکرد: چەندە کات بۆ نەوەکانیان تەرخان دەکەن؟ ئەو چالاکیانەی کە پێکەوە بەڕێوەی دەبەن و ئەو هەست و سۆز و خۆشەویستییەی کە بۆ یەکتریان هەیە.

ئێستا چین لە ئەمریکا دەوڵەمەندتره

کۆمپانیای ڕاوێژکاریی مەکێنزی، تەرازنامەی ١٠ وڵاتی دەوڵەمەندی که خاوەنداری ٦٠%ی داهاتی دنیان تاووتوێ کردووه و لە هەواڵەکەی بلومبێرگدا ڕایگەیاندووە: “دنیای ئێستا لە هەموو کات دەوڵەمەندتره. سەرجەم سامانی پوختەی جیهان لە ٢٠٢٠دا گەیشتووەتە ٥١٤ تریلیۆن دۆلار کە لە چاو س…

خێراترین بارگەکەری ئۆتۆمبێلی دنیا: باترییەکی پڕ لە ماوەی کەمتر لە چارەکێک

کۆمپانیای چەند نەتەوەیی ABB هەڵکەوتوو لە سویس، کە لە پیشەسازیی کارەبا و ئۆتۆماسیۆندا بەناوبانگە، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، بارگەکەری ئۆتۆمبێلی خۆی بە ناوی Terra 360 ناساند کە نەک هەر خێراترینه، بەڵکوو هاوکات چوار ئۆتۆمبێل بارگە دەدات.