Close

پڕۆسەی باوی دەستاژۆکردنی ئاو

پڕۆسەی باوی دەستاژۆکردنی ئاو بۆ بەرهەمهێنانی ئاوی پاک پێویستە ئەو شتانەی نێوی کە دەبنە هۆی نەخۆشی بپاڵێورێن. بۆ ئەم مەبەستە بە پێی چەندیی پیسبوونی ئاوەکە شێوەگەلی جیاواز بۆ خاوێنکردنەوەی ئاو بەکار دێت. لێرەدا کورتەباسێک لەسەر دەستاژۆکردنی باوی ئاو دەکرێت. بێگومان دەستاژۆکردن خەرج و زەحمەتێکی زۆری گەرەک؛ باشتر وایە کە ئاوی پاک و خاوێنی ناو ماڵەکانمان زیاتر بخوێنەوە…

چەکی کیمیایی ؛ بەبۆنەی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی سەردەشت

جۆرەکانی چەکی کیمیایی کە یەکێک لە بەرهەمە ترسهێنەرەکانی مرۆڤن، بەم شێوازە پۆلێن دەکرێن: ۱. دەمارییەکان وەک سارین، سومان و تابوون. ۲. ئەوانەی کە دەبنە هۆی بلۆق وەک لیویزایت. ۳. ئەوانەی کە دەبنە هۆی خنکان و زیانگەیاندن بە سییەکان وەک کلۆر، فوسژێن و دیفوسژێن. ٤. سایێنایدەکان. ٥. ئەوانەی کە دەبنە هۆی بێهێزی وەک پێکهاتەکانی ئانتیکۆلینێرجیک. هەر زیاتر بخوێنەوە…

پێنجەمی ژوەن ڕۆژی جیهانیی ژینگەیه.

پێنجەمی ژوەن ڕۆژی جیهانیی ژینگەیه. لەم ڕۆژەدا ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان خەڵک ئاگادار دەکاتەوە و هانیان دەدات بۆ پاراستنی ژینگە. ڕۆژی جیهانیی ژینگە یەکەمین جار لە ساڵی ۱۹۷٤دا بەڕێوە چوو و سەبارەت بە کێشەگەلی سەرەکی ژینگە وەک پیسی ئاوی دەریاکان، زۆربوونی حەشیمەتی مرۆڤ و گەرمبوونی زەوی خەڵکیان ئاگادار دەکردەوە. ئەم ڕێکەوتە ساڵانە بە بەشداری ۱٤۳ وڵات زیاتر بخوێنەوە…

کاریگەرییەکانی ئاگرتێبەربوونی دارستانەکان

لەم چەند ساڵەدا ئەوەی زۆر دەیبینین ئاگرتێبەربوونی دارستانەکانە. ئەم ڕووداوە لە کوردستانیش کەم نییە. بەم بۆنەوە باش دەبێت باسێکی کورت لەسەر کاریگەرییەکانی ئاگرتێبەربوونی دارستانەکان بکەین. زیانە سەرەکییەکانی ئاگرتێبەربوون: ۱. سووتان و خەسار لێ کەوتنی گژوگیا و بەتایبەت دارستانە بارانییەکان کە ساڵانێکی زۆر دەخایەنێت تاوەکوو بگەڕێنەوە دۆخی پێشووی خۆیان. ۲. کوژران و برینداربوونی ئاژەڵەکان. ۳.داخوران و زیاتر بخوێنەوە…

۲٨ی مەی (٨ی جۆزەردان): ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی سووڕی مانگانەیە.

۲٨ی مەی (٨ی جۆزەردان): ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی سووڕی مانگانەیە. دەستنیشانکردنی ڕۆژێک لە ساڵدا بۆ ئەوەیە کە گرینگیی تەندروستی لەم کاتەدا بۆ ژنان بەرچاوتر بێت.بە هۆی ئەوەی کە لە زۆربەی ژناندا سووڕی مانگانە ۲٨ ڕۆژەیە و هەرجار بەشێوەیەکی مامناوەندی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت، ۲٨مین ڕۆژ لە پێنجەمین مانگی ساڵ بۆ یادەوری ئەم ڕۆژە هەڵبژێردراوە.ژنانی وڵاتە هەژارەکان لە زیاتر بخوێنەوە…

پەیوەندیی پیسبوونی هەوا و مردن بە هۆی کۆرۆناوە

پەیوەندیی پیسبوونی هەوا و مردن بە هۆی کۆرۆناوە: هەوای پیس دەتوانێت مردن بە هۆی کۆرۆناوە زیاتر بکات. کاریگەریی پیسبوونی هەوا لەسەر کەسانی خاوەن نەخۆشیی تایبەت وەکوو نەخۆشیی دڵ و سی و هتد زیاترە. بە تەنۆلکەگەلی نێو هەوا کە قەبارەیان کەمتر لە ۲.٥ مایکرۆمێترە PM2.5 دەڵێن کە دەتوانن بچنە نێو سییەکانەوە و لە ڕێگەی خوێنەوە زۆرتر زیاتر بخوێنەوە…

بنبڕکردنی لەڕادەبەدەری دارستانەکان

بڕینی دارەکان بۆ مەبەستی بەکارهێنانی پێویستیگەلی وەک کاغەز، دەتوانێت گونجاو بێت؛ بەڵام بڕینی لەڕادەبەدەر و دەستدرێژیی زۆر بۆ سەر دارستانەکان، کاریگەرییەکی نەرێنی بۆ سەر ژینگە و ئێکۆسیستەم (پێک‌بوومەوە) دادەنێت. بنبڕکردنی لەڕادەبەدەری دارستانەکان و کەم کردنەوەیان، بە واتای زیان گەیاندنە بە سییەکانی زەوی؛ چونکە گژوگیا دەبێتە هۆی بەرهەم‌ هێنانی ئاکسیجێن و گرتنی گازە گوڵخانەییەکان، کەواتە یەکێک زیاتر بخوێنەوە…

پەیوەندی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و ئێپیدێمیی کۆرۆنا

پەیوەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕانکاریی کەشوهەوا
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک بەناو کۆرۆنا، دەبێتە هۆی ناچارکردنی مرۆڤ بۆ کەرەنتینە کردنی خۆی لە ماڵەوە کە ئاکامی ئەمە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاپۆڕەی هاتووچۆ، کەمبوونەوەی گەشتە هەواییەکان، داخرانی پیشەکان و کەمبوونەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنییە فوسیلییەکان. بۆ نموونە لە شوێنێک وەک چین بڵاوبوونەوەی CO2 بەبۆنەی چۆڵ بوونی شەقام و ڕێگاکان لە ڕێکەوتی ۳ی فێڤرییەوە تا ۱ی مارس، تا ئاستی ٢٥ لەسەد کەم دەبێتەوە وەک دەبینرێت لە وێنەکانی ناسادا ئاستی کەمبوونەوەی NO2یش هەر لەو کاتە دایە.

هۆکاری گۆڕانکاریی کەش و هەوای پەنجا ساڵی ڕابردووی زەوی چالاکییەکانی مرۆڤە

لە وێنەی سەرەوەدا، هێڵی سوور نیشانەی گۆڕانکاریی پلەی گەرمیی جیهانیی هەوا و هێڵی زەرد ڕادەی هێزی تیشکدەریی خۆر بۆ سەر زەوی لە ساڵی ۱۸۸۰ەوە نیشان دەدات. هەر بەو جۆرە کە دەرکەوتووە، ڕادەی هێزی تیشکدەریی خۆر بۆ سەر زەوی گۆڕانکاری و بەرزی و نزمی زۆری بەسەردا نەهاتووە بەتایبەت لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا، بەڵام هەر لەم ماوەیەدا زیاتر بخوێنەوە…