Close

دەستی موگناتیسیی پاش وەشاندنی پێکوتەی کۆرۆنا!

دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە کە دەڵێت پاش وەشاندنی پێکوتەی کۆرۆنا لەشی مرۆڤ لە شوێنی کوتانەکەدا دەبێت بە موگناتیس یان ئەوەی کە موگناتیس وەخۆ دەگرێت. فیزیکناس و مامۆستای زانکۆی بواری موگناتیس، جولیەن بۆرۆف، دەڵێت: “لە ڕوانگەی زانستییەوە ئەوەی کە پێکوتەیەکی کۆرۆنا چیپی تێدا بێت یان ببێتە هۆی ئەوەی کە موگناتیس بلکێت بە پێستی مرۆڤەوە زیاتر بخوێنەوە…

کاربۆهیدرات، خۆراکی نیاندرتاڵەکان

زانایان دەڵێن لە توێژینەوەیەکی نوێدا دی. ئێن. ئەیی بەکتریای نێو دەمی نیاندرتاڵەکان، مرۆڤە ژیرەکانی دە هەزار ساڵ لەمەوپێش، شامپانزەکان، گۆریلاکان و مەیموونەکانیان تاوتوێ کردووە. توێژەران چەندین ملیار بەکتریای مردوویان تاوتوێ کردووە کە لەسەر ددانی ١٢٤ کەس بەجێ ماوە. یەکێکیان نیاندرتاڵێکی سەد هەزار ساڵە بوو. میکرۆبیۆمی نێو دەمی ئەم نیاندرتاڵە کۆنترین میکرۆبیۆمێکی دەمییە کە تاوەکوو ئێستا زیاتر بخوێنەوە…

سوودەکانی دارەکانی نێو شار

سوودەکانی دارەکانی نێو شار ١. پاڵاوتنی پیسکەرەکان ٢. فێنککردنی هەوا ٣. چاککردنی تەندروستیی جەستەیی و دەروونی ٤. زیادکردنی فرەچەشنیی بوونەوەرەکان ٥. زیادکردنی بەهای موڵکەکان وەرگێڕ: هانا جاری وێنە: هێمن موحەمەدیان سەرچاو: FAO

فیلمی زانستی-خەیاڵی و ئەویندارانەی ″میستەر هیچکەس″

ساڵی ۲۰۹۲ە. کەسێکی ۱۱۸ ساڵە بە نێوی ″نیمۆ″ دوایین مرۆڤی سەر زەوییە کە بە هۆی پیرییەوە دەمرێت، چونکە مرۆڤەکانی تر بە هۆی پێشکەوتنی زانستە پزیشکییەکانەوە نەمرن و بۆ هەمیشە دەژین. ڕۆژنامەنووسێک لەگەڵ نیمۆ وتووێژ دەکات تاکوو نیمۆ چیرۆکی ژیانی خۆی بۆ بگێڕێتەوە. بەڵام وا دەردەکەوێت کە چیرۆکی ژیانی نیمۆ چیرۆکی چەندین ژیانی هاوتەریبە. ″جارید لێتۆ″ زیاتر بخوێنەوە…

چەند خاڵی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە کیسەڵەکان

– ۲۳ی مەی ڕۆژی جیهانیی کیسەڵە – فۆسیلی کیسەڵێک دۆزراوەتەوە کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ ۲۲۰ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش. – لە ساڵی ١٩٦٨دا ڕووسیا دوو کیسەڵی ناردە بۆشایی ئاسمان. – هەندێک لە کیسەڵەکان تاوەکوو تەمەنی ٥٠ ساڵی بە قۆناخی پێگەیشتنی سێکسی ناگەن. – درێژیی کیسەڵی گالاپاگۆس ۱۸۳ سەنتیمەتر و کێشی  ٢٦٠ کیلۆگرامه. – قەپێلکی کیسەڵ لە زیاتر بخوێنەوە…

سێ هەڵەی باو سەبارەت بە دووگیانبوون

هەڵەی باوی یەکەم: ژنی دووگیان دەبێت بەقەد دوو کەس خۆراک بخوات. هەرچەندە دروستە کە ژنی دووگیان دەکرێت ڕێژەی وەرگرتنی کالۆری زۆر بکاتەوە بەڵام دەبێت لە زۆرخۆری پارێز بکات. زۆرخۆری دەتوانێت هەم بۆ ژنەکە و هەم بۆ منداڵەکە زیانی هەبێت. ژنان دەبێت لە کاتی دووگیانیدا بەرەبەرە وەرگرتنی کالۆری زیاد بکەن: سێ مانگەی یەکەم: کالۆریی زۆری پێویست زیاتر بخوێنەوە…

جێگۆڕکێی ئەندامە هەناوییەکانی ژنی دووگیان

ئەم ڤیدیۆیە شێوازی جێگۆڕکێی ئەندامە هەناوییەکانی ژنی دووگیان لە سەرەتاوە تاکوو لەدایکبوونی کۆرپەکەی نیشان دەدات. ئەم جێگۆڕکێیە بۆ ئەوەیە کە جێگەی گەشەکردنی ئاولەمە گەورەتر ببێتەوە سەرچاوی ڤیدیۆ: https://www.msichicago.org/science-at-home/make-room-for-baby/  

بۆچی لە گەرماودا گۆرانی دەڵێین؟

بە ئەگەری زۆرەوە ئێوەش لە گەرماودا حەز بە گۆرانی وتن دەکەن. ڕەنگە لە کاتی ئاساییدا هیچ کاتێک گۆرانی نەڵێن بەڵام لەژێر دووشی گەرماودا ئەو گۆرانییانەی کە پێتان خۆشە بیڵێنەوە؟ هۆکاری ئەمە چییە؟ هۆکای ئەوەیە کە کاشییەکانی گەرماو دەنگ وەخۆ ناگرن. کاتێک لەژێر دووشی حەمامدا گۆرانی دەڵێن شەپۆلەکانی دەنگتان لە سەر کاشییەکان دەدات و پەرچ دەبێتەوە. زیاتر بخوێنەوە…

 بە ماچێکی ۱۰ چرکەیی ۸۰ ملیۆن بەکتریا دەگوازنەوە بۆ نێو دەمی خۆشەویستەکەتان

بە ماچێکی ۱۰ چرکەیی ۸۰ ملیۆن بەکتریا دەگوازنەوە بۆ نێو دەمی خۆشەویستەکەتان توێژەران لە توێژینەوەیەکدا بەم ئاکامە گەیشتوون کە لە ماچی نێوان کەپڵەکاندا بڕێکی زۆری بەکتریا دەگوازرێتەوە بۆ نێو دەمی یەکدی. ئەم بەکتریاگەلە زۆر جار مەترسییەکی ئەوتۆیان نییە و سوودیان هەیە بۆ تەندروستیی مرۆڤ. توێژەران لەم توێژینەوەدا داوایان لە بەشداربووان کرد کە خواردنەوەیەک بخۆنەوە کە زیاتر بخوێنەوە…

تاقیکردنەوەیەک بۆ دۆزینەوەی خاڵی کوێری چاوتان

خاڵی کوێر ناوچەیەک لە تۆڕی چاوی مرۆڤە کە لەوێدا هیچ وەرگرێکی ڕووناکی بوونی نییە. کەواتە هەر وێنەیەک کە بکەوێتە سەر ئەم ناوچەوە، نابینرێت. دەماری بینایی کە لە ڕێگەیەکدا بەرەوە مێشک دەڕوات، لەم ناوچەدا لە چاو دەچێتە دەرەوە. ئەمە خاڵی کوێری ئێوەیە. بۆ دۆزینەوەی خاڵی کوێری چاوی خۆتان سەیری ئەم وێنەیە بکەن و خاڵەکانی خوارەوە جێبەجێ زیاتر بخوێنەوە…