Close

بۆ بارگاوی کردن مەوەسته!

باترییەکەی بگۆڕه و لێیبخوڕه! ئەو ئۆتۆمبێلانەی به تەختەی خۆر تەیار کراون، دەتوانن داهاتووی گواستنەوە دیاری بکەن. کۆمپانیای Squad Mobility چەشنێک ئۆتۆمبێلی بچووکی بەرهەم هێناوه کە لە وزەی خۆر زیاترین کەڵک وەردەگرێت.

کەنەدا تا ٢٠٣٥ فرۆشی ئۆتۆمبێل به بزوێنەری سووتانی ژوورەکی قەدەغە دەکات

وەک بەشێک له بەرنامەی کەنەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، ئەم وڵاتە ڕایگەیاند تا ساڵی ٢٠٣٥ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و لۆریی بچووک به بزوێنەری سووتانی ژوورەکی قەدەغە دەکات.

بەرهەمهێنانی ئاو لە هەوا و تیشکی خۆر 

لە ئوسترالیا، وشکترین پارزەوی دنیا، ئاوی خواردنەوە بەرهەمێکی گرانباییە. ساڵانه بە سەدان ملیۆن لیتر ئاوی بوتڵە دەخورێتەوە. زۆربەی ئاوی خواردنەوەی ئێمه له بوتڵەی PET ڕادەگیرێت. ئەگەر ئەم بەرهەمە پلاستیکییە دووبارە بەکار نەهێنرێتەوە، بە ملیۆن بوتڵەی ئاو دەچنە ناو زبڵەکان و زیانێکی زۆر بە سروشت دەگەیەنن.

ئەڵمانیا تا ساڵی ٢٠٣٨ سووتاندنی بەردەخەڵووز ڕادەگرێت

یاسایەک لە ئەڵمانیا پەسەند کراوە کە تێیدا بەرهەمهێنانی کارەبا له ڕێگەی سووتاندنی بەردەخەڵووز لە پڕۆسەیەکی هەنگاوبەهەنگاودا ڕادەگیرێت. بۆ وازهێنان له سووتەمەنیی فۆسیلی و بۆ گەیشتن به ئامانجەکانی ئەڵمانیا کە له ڕێکەوتنە ناودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی ژینگە واژۆ کراون، ئەم وڵاتە لانیزۆر تا ساڵی ٢٠٣٨، خۆی له سووتەمەنیی بەردەخەڵووز بێنیاز دەکات. هەر ئێستاش بەردەخەڵووز بە یەکێک له زیاتر بخوێنەوە…

سوودەکانی خوێنبەخشین

له وڵاتی ئەمریکا، لە هەر دوو چرکەدا، یەک پاکەت خوێن بۆ نەخۆش و بریندارەکان پێویسته. نەخۆشەکانی تووشبووی شێرپەنجه له ماوەی دەرمانی نەخۆشییەکەیاندا پێویستییان به وەرگرتنی خوێن هەیە. جاری وایه بڕیندارێکی ڕووداوی هاتوچۆ له کاتی نەشتەرگەری، پێویستی به ١٠٠ پاکەت خوێن دەبێت. ڕەنگە ئێوە ئەزموونی خوێنبەخشینتان هەبێت بەڵام بەتەواوی ئاگاداری سوودەکانی ئەم کارە بۆ جەستەی خۆتان زیاتر بخوێنەوە…

دانمارک سەوزترین وڵاتی دنیایه

دانمارک سەوزترین وڵاتی دنیایه بەپێی توێژنەوەیەک که له ساڵی ٢٠٢٠ لە زانستگای یێڵی وڵاتی ئەمریکا ئەنجام دراوە و تێیدا ١٨٠ وڵاتی دنیا توێژینەوەیان لەسەر کراوە، دەرکەوتووه که دانمارک سەوزترین وڵاتی دنیایه. لە لێکۆڵینەوەکەدا ٣٢ پێوەر لەبەر چاو گیراون کە بەرچاوترینیان بریتین لە سیاسەتەکانی ژینگەیی، کوالیتیی هەوا، کوالیتیی ئاو، چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ زبڵ و زێراو، کۆنتڕۆلی زیاتر بخوێنەوە…

دانیشتووانی زاگرۆس ١٠ هەزار ساڵ لەوەپێش بزنیان بەخێو دەکرد.

بزن له یەکەمین گیانلەبەرانێک بوو که مرۆڤ توانی کەوی بکات و بیکات به ئاژەڵ. لەم دواییەدا، گرووپێک لە زانایانی کەونارناسیی لە وڵاتانی دنیا و لەوان ئێران، ئاکامی لێکۆڵینەوەیەکی سەرنجڕاکێشیان بڵاو کردەوە. ئاسەوارە دۆزراوەکان له دوو شوێنی مێژوویی “گەنج دەڕە” له نزیک شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان و “گردی عەبدولحوسێن” له نزیک شاری نەهاوەندی پارێزگای لۆڕستان لە زیاتر بخوێنەوە…