Close

دۆزینەوەی کاسەسەری ″مرۆڤی ئەژدیها″

نزیکەی ۹۰ ساڵ لەمەوپێش کاتێک سەربازە ژاپۆنییەکان باکووری وڵاتی چینیان داگیر کردبوو، پیاوێکی چینییان ناچار کرد کە یارمەتییان بدات لە شاری ″هاربین″ پردێک لەسەر ڕووباری ″سانگهوا″ دروست بکەن. لە کاتێکدا کە چاودێرە ژاپۆنییەکان ئاگایان لێ نەبوو، پیاوە چینییەکە کاسەسەری مرۆڤێکی دۆزییەوە و بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی داگیرکەران نزیکەی ۸۰ ساڵ لەنێو بیری ماڵەکەی خۆی شاردیەوە. زیاتر بخوێنەوە…

مێرسێدس لە ٢٠٢٥ەوە تەنیا ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم دەهێنێت

مێرسێدس لە ٢٠٢٥ەوە تەنیا ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم دەهێنێت گەرچی لە ئێستادا تێسلا وەک ڕێبەری بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی پێناسە دەکرێت، بەڵام بەمزووانە چەند ڕکابەری بەهێز لە ئاستی خۆیدا دەبینێت. مێرسێدس دەیهەوێت تا ٤ ساڵی دیکە تەنیا ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم بهێنێت. ئەم گەڵاڵەیە به وەبەرهێنانی ٤٧ ملیار دۆڵارەوە، تێچووی پێویست بۆ گەشەپێدانی لێکۆڵینەوەکان و هەروەها دامەزراندنی ٨ زیاتر بخوێنەوە…

فیلمی زانستی-خەیاڵی و ئەویندارانەی ″میستەر هیچکەس″

ساڵی ۲۰۹۲ە. کەسێکی ۱۱۸ ساڵە بە نێوی ″نیمۆ″ دوایین مرۆڤی سەر زەوییە کە بە هۆی پیرییەوە دەمرێت، چونکە مرۆڤەکانی تر بە هۆی پێشکەوتنی زانستە پزیشکییەکانەوە نەمرن و بۆ هەمیشە دەژین. ڕۆژنامەنووسێک لەگەڵ نیمۆ وتووێژ دەکات تاکوو نیمۆ چیرۆکی ژیانی خۆی بۆ بگێڕێتەوە. بەڵام وا دەردەکەوێت کە چیرۆکی ژیانی نیمۆ چیرۆکی چەندین ژیانی هاوتەریبە. ″جارید لێتۆ″ زیاتر بخوێنەوە…

چەند کورتە زانیاریی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە دۆلاری ئەمریکی

? ۱. دۆلاری ئەمریکی لەسەر کاغەز چاپ نابێت بەڵکوو تێکەڵاوێکە لە ٧٥٪ لۆکە و ٢٥٪ قوماشی لۆکە. ? ٢. هەر ئێستا نزیکەی ١.٥ ترلیۆن دۆلار پارەی چاپکراو لە جیهاندا دەست بە دەست دەبێت. ? ٣. مەزەندە دەکرێت ٥٠-٦٥٪ی ئەو پارەیە لە دەرەوەی وڵاتی ئەمریکادا بسووڕێتەوە. ٤. زۆرترین پارەی ئەمریکی کە چاپ کراوە یەک دۆلارییە (١١.٧ ملیار گەڵا)، دوای ئەویش زیاتر بخوێنەوە…