Close

بۆ بارگاوی کردن مەوەسته!

باترییەکەی بگۆڕه و لێیبخوڕه! ئەو ئۆتۆمبێلانەی به تەختەی خۆر تەیار کراون، دەتوانن داهاتووی گواستنەوە دیاری بکەن. کۆمپانیای Squad Mobility چەشنێک ئۆتۆمبێلی بچووکی بەرهەم هێناوه کە لە وزەی خۆر زیاترین کەڵک وەردەگرێت.

ئەڵمانیا تا ساڵی ٢٠٣٨ سووتاندنی بەردەخەڵووز ڕادەگرێت

یاسایەک لە ئەڵمانیا پەسەند کراوە کە تێیدا بەرهەمهێنانی کارەبا له ڕێگەی سووتاندنی بەردەخەڵووز لە پڕۆسەیەکی هەنگاوبەهەنگاودا ڕادەگیرێت. بۆ وازهێنان له سووتەمەنیی فۆسیلی و بۆ گەیشتن به ئامانجەکانی ئەڵمانیا کە له ڕێکەوتنە ناودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی ژینگە واژۆ کراون، ئەم وڵاتە لانیزۆر تا ساڵی ٢٠٣٨، خۆی له سووتەمەنیی بەردەخەڵووز بێنیاز دەکات. هەر ئێستاش بەردەخەڵووز بە یەکێک له زیاتر بخوێنەوە…

چ کاتێک لە ڕۆژ بۆ وەرزشکردن گونجاوترە؟

چ کاتێک لە ڕۆژ بۆ وەرزشکردن گونجاوترە؟ ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی فیتزرۆی ئوسترالیا نیشان دەدات ڕەنگە وەرزشکردن لە کاتی ئێواراندا بە بەراورد لە گەڵ وەرزشکردن لە کاتی بەیانیاندا بۆ تەندروستیی مرۆڤ بەسوودتر بێت. هەروەها دەرکەوتووە که وەرزشکردن لە کاتی ئێواراندا باشتر دەتوانێت شەکرە و چەوریی خوێن دابەزێنێت. ئەو توێژینەوە نوێیە بە پێچەوانەی زۆربەی توێژینەوەکانی زیاتر بخوێنەوە…

یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی عەتری ساختە، میزی مرۆڤە.

ئایا تاکوو ئێستا بیرتان لەوە کردووەتەوە که چۆن دەبێت عەترێک که به سەدان دۆلار له فرۆشگەکان دەفرۆشترێت، به نرخێکی زۆر کەمتر، له ستەندی مۆڵەکان، دووکانه بچووکەکان، یاخود لاپەڕەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام وەدەست بکەوێت؟ وەڵامەکە ئاسانه: لەبەر ئەوەی کە ئەو عەترانە کۆپی و ساختەن! ئینجا فرۆشیاران بۆ فرۆشتنی عەترە ساختەکانیان پاساوی جۆراوجۆر دەهێننەوە، بۆ وێنە دەڵێن زیاتر بخوێنەوە…