Close

پیاوێکی ٨٩ ساڵه دوکتۆرای خۆی لە فیزیکدا وەرگرت

مانفرێد شتاینەر، لە دایکبووی ڤیەننا، قوتابییەکی ئاسایی نییه. ئەو لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە زانستگەی (براون)ی ڕۆدایلەندی ئەمریکا دوکتۆرای خۆی لە بواری فیزیکدا تەواو کرد و ئێستاش خەریکی نووسینی بابەتێکە لەسەر تێزی دوکتۆراکەی.

ئۆتۆمبێلی مێرسێدس به جارێک بارگاویکردنەوە ١٠٠٠ کیلۆمەتر دەپێوێت

مێرسێدس بێنز EQXX ئۆتۆمبێلێکی کارەباییه و به هەبوونی تەختەی خۆری لەسەر بانەکەی دەتوانێت پێش ئەوەی باترییەکەی خاڵی بێت ١٠٠٠ کیلۆمەتر ڕێگه بپێوێت.

تێسلا له ساڵی ٢٠٢١دا یەک ملیۆن ئۆتۆمبێلی بەرهەم هێناوه ؛ دوو قاتی ساڵی ٢٠٢٠

بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری The Verge، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١، تێسلا ٩٣٠ هەزار ئۆتۆمبێلی بەرهەم هێناوه کە لە چاو ٥٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلی ساڵی ٢٠٢٠ گەشەیەکی نزیکەی دوو قاتی دەنوێنێت.

لەگەڵ هەموو بەرهەمەکەنی بلاکبێری ماڵاوایی بکەن

دوایین سیستمی موبایلی بلاکبێری لە ساڵی ٢٠١٣دا هاتووەته بازاڕ. هەرچەند لە ٢٠١٦وە ڕایگەیاند کە چیتر پەرە به سیستمی موبایل نادات و لە ئەندرۆید کەڵک وەردەگرێت بەڵام هێشتا خەڵکانێک هەن که لە سیستمە کۆنەکەی بلاکبێری کەڵک وەردەگرن. بەم پێیە لەمڕۆوه ئەو سیستمه بەیەکجاری لە کار دەکەوێت

کوردێک لەگەڵ هاوکارەکانی ناسکترین پڕژێنەری ڕووناکیان دروست کرد

توێژەران، بۆ دروستکردنی ئەم پڕژێنەرە لە چنینی نانۆتەنۆلکەی سیلیکۆنی لەسەر ڕوەکێک کەڵکیان وەرگرتووە. بۆ پڕژاندنی ڕووناکی، پێویستە شپرزی لە شوێنی چنینی نانۆتەنۆلکەکاندا هەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگەی تەکنەلۆجیای کارلسروهەی ئەڵمانیا، دکتۆر ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، [لەدایکبووی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان] کە یەکێک لە دوو نووسەری سەرەکی بڵاوکراوەکەن، دەڵێت: “دوو پرسیاری سەرەکی ئێمە لە سەرەتای کارەکەدا ئەوە بوو کە تا چ ڕادەیەک دەتوانین پڕژێنەرەکە بچووکتر بکەینەوە و تا چ ئاستێک شپرزی پێویستە”

تێلێسکۆپی جەیمز وێب مێژووی خولقاند

  
دوای نزیکەی ٣٠ ساڵ کار و ئامادەکاری لە ئاکامدا ناسا توانیی تێلێسکۆپی پێشکەوتووی خۆی به تێچووی ١٠ ملیار دۆلارەوە سواری هاژەکی ئەورووپیی ئاریانی ٥ بکات و بینێرێته بۆشایی ئاسمان. ئەم هاژەکە لە دوورگەی گۆیانی فەڕەنسا هەڵکەوتوو لە ئەمریکای باشوورەوە هاویژراوە.

درۆنی کشتوکاڵی

زۆربەی ئەم درۆنانە بە تانکەرێک تەیار کراون کە وەرزێڕەکان دەتوانن لە ئاو، دەرمانی بژارکوژ و مێرووکوژ و تەنانەت پەینی کیمیایی (کووت) پڕی بکەن. دواتر درۆنەکان بەسەر مەزرا و بێستانەکاندا دەفڕن و ئەو مەوادە بەسەر گیاکاندا دەکەن.

دڕۆنی گەیاندن

ساڵی ٢٠١٤ خزمەتگوزاریی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی (Wing) یەکەم کۆمپانیای گەیاندن بوو کە لە ولایەتە یەکگرتووەکان مۆڵەتی کارکردنی وەرگرت. دوای ئەو توانی لە فینلاند و ئۆسترالیاش مۆڵەتی کارکردن وەربگرێت.