Close

یەکەم گورچیلەی دەستکرد

بە وتەی kidney.org نەخۆشییەکانی گورچیله، زۆرتر لە شێرپەنجەی مەمک یا شێرپەنجەی پرۆستات دەبنە هۆی مەرگ. بەراورد کراوە کە ٣٧ ملیۆن ئەمریکی یان ١٥%ی گەورەساڵانی ئەمریکا تووشی نەخۆشییەکانی گورچیله ببن؛ زۆرتر لە ١ کەس لە هەر ٧ گەورەساڵ.

ڕۆبۆتی شەڕکەر

گۆلایس یان Leichte Ladungsträger Goliath ئامرازێکی ئەڵمانی بوو کە بۆ گواستنەوەی تەقەمەنی به شێوازی کۆنتڕۆل لە ڕێگەی دوورەوە کاری دەکرد. ئەم ڕۆبۆتە دوو چەشنی هەبوو: چەشنێک به باتری کاری دەکرد و دەیتوانی ٦٠ کیلۆ تەقەمەنی هەڵگرێت.

هێزگەی سووتەمەنیی تۆریوم

ڕیەکتۆری ناوکیی چین، به سووتەمەنیی تۆریومەوە خەریکه قۆناغی لێکۆڵینەوەکان تێپەڕ دەکات.زانستمەندان دەڵێن ئەگەر ئەم ئەزموونە سەرکەوتوو بێت، چین دەبێته یەکەم وڵات کە هێزگەی تۆریومی هەیه.

ئەگەر قەدەغەی ساڵی ١٩٨٧ نەبووایە، ئێستا ژیانی سەر زەوی لەناو چووبوو

وا پێ دەچێت کە زانستوانانی سەدەی ڕابردوو، زەویی ئێستایان ڕزگار کردووه بەپێی لێکۆڵینەوەیەک که گۆڤاری نەیچێر بڵاوی کردەوە، ئەگەر یاسای قەدەغەکردنی مادەی کیمیایی لەناوبەری بەرگەی ئۆزۆن لە ساڵی ١٩٨٧ پەسەند نەکرایە، ئەو گۆڕانکاریانەی ئاووهەوا که بۆ ٢٠٤٠ پێشبینی کراون زۆر وێرانکەرتر دەبوون.

پاڵاوتنی co2 بە هێندەی ٤٠ ملیۆن دار لە سکۆتلەند

لە داهاتوودا پاڵێوگەیەکی هەوا لە سکۆتلەند دادەمەزرێت که لە ساڵدا ١ ملیۆن تۆن کاربۆن دایۆکساید هەڵدەمژێت. ئەم ڕێژەیە بە قەدەر هەناسە کێشانی ٤٠ ملیۆن دار لە ساڵێکدا بەراورد دەکرێت.

ئۆرانگۆتانەکان خۆبەخۆ فێری شکاندنی گوێز به بەرد و دار دەبن!

لەمێژه دەزانین کە شمپانزییەکان تەنیا جۆری مەیموونن کە گویز به بەرد و دار دەشکێنن و ئەمەش وەک ژیرانەترین چەشنی کەڵکوەرگرتن لە ئامێر لە سروشتدا پێناسە دەکرێت.

ئەمریکا بۆ یەکەم جار چەکی لەیزەری لە ڕاهێنانێکی جەنگیدا بەکار هێنا

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وەک یەکێک لە سەرەکیترین ئامرازە شەڕکەرەکانی ئەم دواییانە دەناسرێت. ئەم فڕۆکانه بە وردبیبانەترین شێوە ئامانجەکانی خۆیان دەدۆزنەوە و دەیپێکن؛ بەو هۆیەشەوە بە خێرایەکی زۆر جێگەی خۆیان لە ڕیزی سوپا زلهێزەکانی دنیادا کردووەتەوە و ڕۆڵێکی سەرەکییان لەناو شەڕەکاندا لە ئەستۆ گرتووە.

نیشانەکانی جۆری دێڵتای کۆڤید چین؟

دوو ساڵ لەمەوبەر، پژمین و کۆکین شتێکی ئاسایی بوو. بەڵام ئێستا هەر کەس دەپژمێت یا دەکۆکێت، نیگەران دەبێت نەوەکوو تووشی کۆرۆنا بووبێت. هەر لە سەرەتای دەستپێکی کۆرۆناوە، لەگەڵ نیشانەکانی ئاشنا بووین: هەست نەکردن بە تام و بۆن، تا (یاو)، کۆکین، هەناسە تەنگی و ماندوویی.

فڕۆکەی کارەبایی هێزی دەریایی ئەمریکا تا ٩٠ ڕۆژ بەبێ نیشتنەوە دەفڕێت

کۆمپانیای ئەمریکی-ئیسپانیی Skydweller Aero، ئەم فڕۆکەیەی بۆ هێزی دەریایی ئەمریکا بەرهەم هێناوە تاوەکوو بە چەشنی سەربەخۆ بەسەر کەشتییەکاندا بفڕێت و چاودێرییان بکات. باڵەکانی ئەم فڕۆکەیە ٧٢ مەتر درێژه و ڕاگری ٢٧٠ مەتری دووجا تەختەی خۆر لەسەر خۆیەتی تاکوو ٢ کیلۆوات هێز بەرهەم بهێنێت.

زەوی تا ٢٠ ساڵی داهاتوو ١.٥ پلە گەرمتر دەبێت

چاوەڕوان دەکرێت تا ٢٠ ساڵی داهاتوو به هۆی گۆڕانکاریی ئاووهەوا، زەوی ١.٥ پلە گەرمتر بێت. ئەمەش بەبێ سەرنجدان به بەرزبوونەوەی بێوێنەی ڕێژەی گازی گوڵخانە لە هەوادایە. لێکۆلەران دەڵێن لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو، هەر دەیە لە دەیەی پێش خۆی گەرمتر بووە و هۆشیارییان داوە که بڵاوبوونەوەی لەڕادەبەدەری گازی گوڵخانە ئەم گەرمبوونەوەیه چڕتر دەکات