ڕێکخراوەی هۆژان

ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان، ڕێکخراوەویەکی ناحکوومییە. ئەم ڕێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بەشێوەی فەرمی دامەزراوە. ئامانجی سەرەکیی ئەم ڕێکخراوەیە گەشەی فەرهەنگی و زانستیی کۆمەڵگای کوردستانە. ئامانجەکانی هۆژان بریتین لە:

١- پەرەپێدانی زانست لە کۆمەڵگا
٢- سازکردنی پەیوەندیی نێوان خوێندکاران، قوتابییان، زانایان و مامۆستایانی بواری زانست و فەرهەنگ
٣- سازکردنی بەستێنێک بۆ پەیوەندیی دامەزراوەکان، ئەنجوومەنەکان و ڕێکخراوە زانستی-فەرهەنگییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لەگەڵ هۆژان
٤- پاڵپشتی لە خوێندکاران و قوتابییانی چالاکی لە بوارەکانی زانستی و فەرهەنگی
٥- چالاکی ئابووری بە مەبەستی دابینکردنی داهات بۆ ئەندامان و ڕێکخراوە
٦- گەشەی ئابووری و پیشەیی کۆمەڵگای کوردەواری
٧- ڕاگرتنی ناسنامەی نەتەوەیی زانستدۆستان و زانایان و کەڵکوەرگرتن لە تواناکانیان بۆ گەشەی ئاستی زانستیی و فەرهەنگیی کۆمەڵگا

بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە هۆژان ئەم کارانە بەڕێوە دەبات:

١- بڵاوکردنەوەی گۆڤار و بڵاڤۆکی زانستی و فەرهەنگی
٢- بەڕێوەبردن و پاڵپشتیی سێمینار و کۆبوونەوە و وۆرکشاپە زانستی و فەرهەنگی و فێرکارییەکان
٣- پاڵپشتی لە توێژینەوە و گۆڤار و کتێبە ئاستبەرزە زانستییەکان
٤- ناساندن و پاڵپشتی لە کەسایەتییە ناودارە زانستی و فەرهەنگییەکان
٥- پاڵپشتی و یارمەتیدانی خوێندکاران و قوتابییان
٦- هاوکاریی بنکە توێژینەوەییەکان لە پرۆژەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات
٧- بەڕێوەبردنی پڕۆژەی گەورەی ئابووری، پیشەیی و خزمەتگوزاریی ناوچەیی
٨- بەڕێوەبردنی کاری خێرخوازانە
٩- دامەزراندنی ماڵپەڕی زانستی و فەرهەنگی
١٠- ئەنداموەرگرتن و دانانی بەرنامەی ساڵانە

ڕاپۆرتی ڕووداو لەسەر ڕێکخراوەی هۆژان و چالاکییەکانی

ئامارەکانبەردەنگەکانپرۆژەکانگۆڤاری زانستیی ھۆژین بە مەبەستی گەشەپێدانی زانستی کۆمەڵگا دامەزراوە و بەردەنگەکەی کۆمەڵگای کوردستانە بە گشتی. ھۆژین تەنیا گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردییە کە بە ژمارەی پێوانەی نێودەوڵەتیی ISSN-2645-5080 دەستنیشان کراوە. گۆڤاری زانستیی ھۆژین، لەسەر بنەمای ڕۆژنامەگەریی زانستی، بابەتی زانستی لە سەرچاوەی بڕواپێکراو و لە زمانی پسپۆڕانی کوردەوە بە زمانی سادە پێشکەشی کۆمەڵگا دەکات.
گۆڤاری زانستیی هۆژین، بەرهەمی “ڕیکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان کوردستان”ە. ئامانجی سەرەکیی ئەم گۆڤارە بووژاندنەوە و گەشەپێدانی زانست و ھەروەھا زمانی کوردی لە ڕێی بڵاوکردنەوەی نووسراوە زانستییە گشتییەکانە بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا.چاپەمەنیی هۆژان پڕۆژەیەکی دیکەی ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژانە. چاپەمەنیی هۆژان دەیەوێت کە لە بواری ئامادەکردن و چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی بۆ منداڵان (زانستی و گشتی) و کتێبی زانستی بۆ هەموو تەمەنەکان چالاکی بکات.پڕۆژەیەکی ڤیدیۆیی زانستیی هۆژانە

کۆمەڵگە ڕۆژبەڕۆژ بەرەو بەدیجیتاڵیبوون دەڕوات و خەڵک تا دێت زیاتر لە ڕێگەی ماڵتیمیدیاوە وەک وێنە، دەنگ و ڤیدیۆ لەگەڵ زانیاری بەگشتی و زانست بەتایبەتی پەیوەندی دەگرن. لەم هەلومەرجەدا، ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان بە پێویستی دەزانێت لە پەنای پڕۆژەی ڕۆژنامەگەریی زانستیی دەق-بنەما (گۆڤاری هۆژین)، بە شوێن شێوازەکانی دیکەی گەیاندنی زانست بە کۆمەڵگە ببێت. ڤیدیۆ یەکێک لە کاریگەرترین شێوازەکانی پەیوەندیگرتن لەگەڵ بینەرە. بۆیە هۆژان هەوڵ دەدات پڕۆژەیەکی دیکە لە ژێر ناوی هۆژبین دەست پێ بکات.یەکەم پلاتفۆڕمی یارمەتیی ئابووریی جەماوەری(crowdfunding) لە کوردستاندا
پێگەیەک بۆ پاڵپشتیکردن لە پڕۆژەکانی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

“لە ژێر چاودێری ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان کوردستان”

شێوازی کاریی ئەم پلاتفۆڕمە بە شێوەی crowdfuding (یارمەتیی ئابووریی جەماوەری)یە. بۆ نموونە بە ۵٠٠ تمەن و ۱۰۰۰ تمەن و یارمەتییە بچووکەکانمان دەتوانین هاوبەش بین لە بەڕێوەچوونی پڕۆژەی گەورە و پڕ بایەخ.

تۆش دەتوانیت بە پارەیەکی کەم هاوکاری سەرکەوتنی پڕۆژەیەکی گەورە بیت!وشەنامەی هۆژان، وشەنامەیەکی زانستییە کە لە تێرم و وشە زانستییەکانی بوارە جیاجیاکان پێک هاتووە.

۱- له‌م وشه‌نامه‌یه‌دا هه‌م باری زانستیی وشه‌که‌ ڕه‌چاو کراوه‌ و هه‌م باری زمانه‌وانی، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ دڵنیاین که‌ بێهه‌ڵه‌ نییه‌ و چاوه‌ڕێی تێبینییه‌ به‌نرخه‌کانی نووسه‌ران، زانستوانان و زمانه‌وانانین.

۲- به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ وشه‌کان ده‌رهاویشته‌ی وتارێکن‌ که‌ له‌ بوارێکی زانستیی تایبه‌تدا نووسراون، ڕه‌نگه‌ ئه‌م وشه‌گه‌له‌‌ ته‌واوی واتاکان له‌خۆ نه‌گرن، که‌واته‌ ده‌بێت چاوه‌ڕێ بین له‌ درێژماوه‌دا ئه‌م وشه‌نامەیە‌ گشت واتاکانی هه‌ر وشه‌یه‌ک له‌خۆ بگرێت.

۳- ڕەنگە واتای هه‌ر وشه‌یه‌ک له‌ بواره‌ جیاوازه‌کانی زانستدا، جیاواز بێت. که‌واته‌ ده‌بێت له‌ کاتی گه‌ڕان بۆ وشه‌یه‌ک، سه‌رنج بدرێته‌ بواری زانستیی ئه‌م وشه‌یه‌. داواکارین ئه‌گه‌ر له‌ بواری زانستیی خۆتاندا، وشه‌یەک‌ واتایه‌کی جیاواز یان شیاوتری هه‌بوو‌، ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌.ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان لە ماڵپەڕ و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تێلێگرام، ئینستاگرام، تویتەر و فەیسبووک هەواڵ و بابەتی نوێ بە زمانی کوردی بڵاو دەکاتەوە. ئامانجی هۆژان گەیاندنی هەواڵی ڕاست و متمانەپێکراو لە زووترین کاتدایە.

گرینگیی بڵاوکردنەوەی سەرهێڵ

زانیاری وەک پێکهێنەر
زانیارییەکانمان بەشێکی گرینگ لە ژیانی ئێمە پێک دەهێنن. لە سەردەمی شۆڕشی زانیاریدا، لە کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوودا، سەرچاوەی وەرگرتنی زانیاری گرینگییەکی بێبڕانەوەی هەیە.

زانست لەهەمبەر زانستاسادا
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کوردستاندا بوون بە سەرچاوەیەکی زۆر گرینگ بۆ زۆربەی خەڵک، بەڵام بەداخەوە دەبیندرێ کە هەواڵی بێبنەمای زانستی و تۆقێنەر بە ئاسانی بڵاو دەبنەوە. بڵاوبوونەوەی هەواڵی زانستیی بێبنەما نە تەنیا بۆ گەشەی زانستیی کۆمەڵگا زیانبارە، بەڵکوو دەبێتە هۆی گەشەی چەواشەکاریی زانستی و لە کۆتاییشدا بێبایەخبوونی زانست لە کۆمەڵگادا.

هۆژان وەک بنکەی بڕواپێکراو
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هۆژان کە لە لایەن پسپۆڕان و توێژەرانەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێ، خۆی بە بەرپرس دەزانێ و لەم هەلومەرجەدا هەوڵ دەدات لە زمانی شارەزای خۆیەوە هەواڵی زانستیی بڕواپێکراو بۆ خوێنەری کورد بەزمانێکی سادە بگوازێتەوە.

کۆمەڵگا وەک سەرچاوەی گۆڕان
داوامان لە کۆمەڵگای کوردستانە کە لەم شەڕە دژەزانستییەدا هاوڕێی ئێمە بن بە خۆ پاراستن لە بڵاوکردنەوەی بابەتی بێبنەما لە سەرچاوەی نادیار و ناساندنی سەرچاوە بڕواپێکراوەکان.هۆژان لە تەلەگرامهۆژان لە ئینستاگرامهۆژان لە فەیسبووکهۆژان لە تویتەرهۆژان لە لینکدینهۆژان لە یوتیوبپرۆژەکانگۆڤاری زانستیی ھۆژین بە مەبەستی گەشەپێدانی زانستی کۆمەڵگا دامەزراوە و بەردەنگەکەی کۆمەڵگای کوردستانە بە گشتی. ھۆژین تەنیا گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردییە کە بە ژمارەی پێوانەی نێودەوڵەتیی ISSN-2645-5080 دەستنیشان کراوە. گۆڤاری زانستیی ھۆژین، لەسەر بنەمای ڕۆژنامەگەریی زانستی، بابەتی زانستی لە سەرچاوەی بڕواپێکراو و لە زمانی پسپۆڕانی کوردەوە بە زمانی سادە پێشکەشی کۆمەڵگا دەکات.
گۆڤاری زانستیی هۆژین، بەرهەمی “ڕیکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان کوردستان”ە. ئامانجی سەرەکیی ئەم گۆڤارە بووژاندنەوە و گەشەپێدانی زانست و ھەروەھا زمانی کوردی لە ڕێی بڵاوکردنەوەی نووسراوە زانستییە گشتییەکانە بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا.چاپەمەنیی هۆژان پڕۆژەیەکی دیکەی ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژانە. چاپەمەنیی هۆژان دەیەوێت کە لە بواری ئامادەکردن و چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی بۆ منداڵان (زانستی و گشتی) و کتێبی زانستی بۆ هەموو تەمەنەکان چالاکی بکات.پڕۆژەیەکی ڤیدیۆیی زانستیی هۆژانە

کۆمەڵگە ڕۆژبەڕۆژ بەرەو بەدیجیتاڵیبوون دەڕوات و خەڵک تا دێت زیاتر لە ڕێگەی ماڵتیمیدیاوە وەک وێنە، دەنگ و ڤیدیۆ لەگەڵ زانیاری بەگشتی و زانست بەتایبەتی پەیوەندی دەگرن. لەم هەلومەرجەدا، ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان بە پێویستی دەزانێت لە پەنای پڕۆژەی ڕۆژنامەگەریی زانستیی دەق-بنەما (گۆڤاری هۆژین)، بە شوێن شێوازەکانی دیکەی گەیاندنی زانست بە کۆمەڵگە ببێت. ڤیدیۆ یەکێک لە کاریگەرترین شێوازەکانی پەیوەندیگرتن لەگەڵ بینەرە. بۆیە هۆژان هەوڵ دەدات پڕۆژەیەکی دیکە لە ژێر ناوی هۆژبین دەست پێ بکات.یەکەم پلاتفۆڕمی یارمەتیی ئابووریی جەماوەری(crowdfunding) لە کوردستاندا
پێگەیەک بۆ پاڵپشتیکردن لە پڕۆژەکانی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

“لە ژێر چاودێری ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان کوردستان”

شێوازی کاریی ئەم پلاتفۆڕمە بە شێوەی crowdfuding (یارمەتیی ئابووریی جەماوەری)یە. بۆ نموونە بە ۵٠٠ تمەن و ۱۰۰۰ تمەن و یارمەتییە بچووکەکانمان دەتوانین هاوبەش بین لە بەڕێوەچوونی پڕۆژەی گەورە و پڕ بایەخ.

تۆش دەتوانیت بە پارەیەکی کەم هاوکاری سەرکەوتنی پڕۆژەیەکی گەورە بیت!وشەنامەی هۆژان، وشەنامەیەکی زانستییە کە لە تێرم و وشە زانستییەکانی بوارە جیاجیاکان پێک هاتووە.

۱- له‌م وشه‌نامه‌یه‌دا هه‌م باری زانستیی وشه‌که‌ ڕه‌چاو کراوه‌ و هه‌م باری زمانه‌وانی، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ دڵنیاین که‌ بێهه‌ڵه‌ نییه‌ و چاوه‌ڕێی تێبینییه‌ به‌نرخه‌کانی نووسه‌ران، زانستوانان و زمانه‌وانانین.

۲- به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ وشه‌کان ده‌رهاویشته‌ی وتارێکن‌ که‌ له‌ بوارێکی زانستیی تایبه‌تدا نووسراون، ڕه‌نگه‌ ئه‌م وشه‌گه‌له‌‌ ته‌واوی واتاکان له‌خۆ نه‌گرن، که‌واته‌ ده‌بێت چاوه‌ڕێ بین له‌ درێژماوه‌دا ئه‌م وشه‌نامەیە‌ گشت واتاکانی هه‌ر وشه‌یه‌ک له‌خۆ بگرێت.

۳- ڕەنگە واتای هه‌ر وشه‌یه‌ک له‌ بواره‌ جیاوازه‌کانی زانستدا، جیاواز بێت. که‌واته‌ ده‌بێت له‌ کاتی گه‌ڕان بۆ وشه‌یه‌ک، سه‌رنج بدرێته‌ بواری زانستیی ئه‌م وشه‌یه‌. داواکارین ئه‌گه‌ر له‌ بواری زانستیی خۆتاندا، وشه‌یەک‌ واتایه‌کی جیاواز یان شیاوتری هه‌بوو‌، ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌.ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان لە ماڵپەڕ و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تێلێگرام، ئینستاگرام، تویتەر و فەیسبووک هەواڵ و بابەتی نوێ بە زمانی کوردی بڵاو دەکاتەوە. ئامانجی هۆژان گەیاندنی هەواڵی ڕاست و متمانەپێکراو لە زووترین کاتدایە.

گرینگیی بڵاوکردنەوەی سەرهێڵ

زانیاری وەک پێکهێنەر
زانیارییەکانمان بەشێکی گرینگ لە ژیانی ئێمە پێک دەهێنن. لە سەردەمی شۆڕشی زانیاریدا، لە کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوودا، سەرچاوەی وەرگرتنی زانیاری گرینگییەکی بێبڕانەوەی هەیە.

زانست لەهەمبەر زانستاسادا
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کوردستاندا بوون بە سەرچاوەیەکی زۆر گرینگ بۆ زۆربەی خەڵک، بەڵام بەداخەوە دەبیندرێ کە هەواڵی بێبنەمای زانستی و تۆقێنەر بە ئاسانی بڵاو دەبنەوە. بڵاوبوونەوەی هەواڵی زانستیی بێبنەما نە تەنیا بۆ گەشەی زانستیی کۆمەڵگا زیانبارە، بەڵکوو دەبێتە هۆی گەشەی چەواشەکاریی زانستی و لە کۆتاییشدا بێبایەخبوونی زانست لە کۆمەڵگادا.

هۆژان وەک بنکەی بڕواپێکراو
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هۆژان کە لە لایەن پسپۆڕان و توێژەرانەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێ، خۆی بە بەرپرس دەزانێ و لەم هەلومەرجەدا هەوڵ دەدات لە زمانی شارەزای خۆیەوە هەواڵی زانستیی بڕواپێکراو بۆ خوێنەری کورد بەزمانێکی سادە بگوازێتەوە.

کۆمەڵگا وەک سەرچاوەی گۆڕان
داوامان لە کۆمەڵگای کوردستانە کە لەم شەڕە دژەزانستییەدا هاوڕێی ئێمە بن بە خۆ پاراستن لە بڵاوکردنەوەی بابەتی بێبنەما لە سەرچاوەی نادیار و ناساندنی سەرچاوە بڕواپێکراوەکان.هۆژان لە تەلەگرامهۆژان لە ئینستاگرامهۆژان لە فەیسبووکهۆژان لە تویتەرهۆژان لە لینکدینهۆژان لە یوتیوبهەواڵەکانی هۆژان

Back to top button