پڕۆژەی فەرهەنگی سەرهێڵی هۆژان
نووسەران، زمانەوانان و زانستوانانی هێژا،
سڵاو و ڕێز،
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن، زمانی کوردی خاوه‌ن چه‌ندین وشه‌نامه‌ی گشتیی زۆر به‌هێزه که وشه‌گه‌لی زمانه‌کانی زیندووی جیهانیان کۆ کردووه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و وشه‌نامه به‌هێزانه، زمانی کوردی له بواری زانستییه‌وه زمانێکی ساوایه که به هه‌وڵ و تێکۆشانی زمانه‌وانان و زانایانی بواره جۆراوجۆره‌کانی زانست، ورده‌ورده گه‌شه ده‌کات. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا ڕێکخراوه‌ی فەرهەنگی-زانستیی هۆژان پڕۆژه‌ی “وشه‌نامه‌ی زانستی”ی ده‌ست پێکردووه و وه‌شانی سه‌ره‌تایی ئه‌م وشه‌نامه‌یه به شێوه‌ی سه‌رهێڵ و له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی “هۆژان” له‌به‌رده‌ستدایه. وشه‌گه‌لی ئه‌م وشهنامهیە له وتار و نووسراوەکانی گۆڤاری زانستیی “هۆژین” و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هۆژان وه‌رگیراوه، که‌واته پێویسته چه‌ند خاڵێک ڕه‌چاو بکرێت:
1- له‌م وشه‌نامه‌یه‌دا هه‌م باری زانستیی وشه‌که ڕه‌چاو کراوه و هه‌م باری زمانه‌وانی. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه دڵنیاین که بێههڵه نییه و چاوه‌ڕیی تێبینییه به‌نرخه‌کانی نووسه‌ران، زانستوانان و زمانه‌وانانین.
2- به هۆی ئه‌وه‌ی که وشه‌کان ده‌رهاویشته‌ی وتارێکن که له بوارێکی زانستیی تایبه‌تدا نووسراون، ڕه‌نگه ئه‌م وشه‌گه‌له ته‌واوی واتاکان له‌خۆ نه‌گرن، که‌واته ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین له درێژماوه‌دا ئه‌م وشه‌نامەیە گشت واتاکانی هه‌ر وشه‌یه‌ک له‌خۆ بگرێت.
3- ڕەنگە واتای هه‌ر وشه‌یه‌ک له بواره جیاوازه‌کانی زانست‌دا، جیاواز بێ. که‌واته ده‌بێ له کاتی گه‌ڕان بۆ وشه‌یه‌ک، سه‌رنج بدرێته بواری زانستیی ئه‌م وشه‌یه. داواکارین ئه‌گه‌ر له بواری زانستیی خۆتاندا، وشه‌یەک واتایه‌کی جیاواز یان شیاوتری هه‌بوو، ئاگادارمان بکه‌نه‌وه.
4- دەتوانن وەشانی سەرهێڵی وشەنامەی زانستی لە ڕێگەی ٸەم بەستەرەوە ببینن:
Hojan.org/dic
هەروەها دەتوانن تێبینی و وشە زانستییە نوێیەکانتان لەڕێگەی تێلێگرامەوە بۆ هه‌ژماری parghazeh@ یان بۆ ئیمەیلی parghazeh@gmail.com بنێرن.
هه‌روه‌ها تکایه نووسه‌رانی به‌ڕێز له کاتی ناردنی وشه‌ی زانستی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو بکه‌ن:
1- وشه‌کان له ناو په‌ڕگه‌یه‌کی ئێکسێلدا بنێرن. په‌ڕگه‌که ده‌بێ لانیکه‌م چوار ئه‌ستوونی ئینگلیسی، فارسی، کوردی و بواری زانستیی وشه له خۆ بگرێت. ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌ک پێناسه‌ی ئینگلیسی یان کوردی هه‌بوو ده‌توانن ئه‌ستوونه‌کان زۆرتر بکه‌ن.
2- له ئه‌ستوونی وشه ئینگلیسییه‌کاندا، ده‌بێ پیتی یه‌که‌می وشه‌ی یه‌که‌م گه‌وره بێت (Capital).
3- سه‌رنج بده‌نه ڕێنووسی وشه‌کان، به‌تایبه‌ت ڕێنووسی ئینگلیسی وشه‌کان. (ده‌توانن وشه ئینگلیسییه‌کان له وۆرددا کۆپی بکه‌ن و له ڕێگه‌ی “Spelling check” ه‌وه ڕاستبوونی وشه‌کان کۆنترۆڵ بکه‌نه‌وه).
4- به‌ر له ناردنی وشه‌کان، سه‌ردانی وشه‌نامه‌ی سه‌رهێڵ بکه‌ن و دڵنیا بن که ئه‌م وشانه‌ی ئێوه له‌ناو وشهدانهکهدا بوونیان نییه.
5- ده‌سته‌واژه مه‌نێرن و ئه‌گه‌ر ده‌کرێ ده‌سته‌واژه‌کان بکه‌ن به یه‌ک وشه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی پسپۆڕانه بێ ئه‌وه گرفتێک نییه.
6- ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌ک دوو (یان زۆرتر ) واتای هه‌یه، به “کاما + سپه‌یس” له یه‌کتری جیا که‌نه‌وه.
نموونه: نابازنه‌یی، ناچهرخمانی Acyclic:
7- تکایه له وه‌رگێڕانی وشه‌کاندا، به‌شه‌کانی ئاخاوتنی وشه له‌به‌رچاو بگرن؛ ئه‌گه‌ر وشه‌که کردار، ناو، ئاوه‌ڵناو و … بێ، ده‌بێ له کوردیش‌دا ئه‌مانه ڕه‌چاو بکرێن.
8- تا ئه‌و جێگایه‌ی که واتاکه ناگۆڕدرێت، وشه‌کان له دۆخی “تاک”دا بنووسن نه‌ک له دۆخی “کۆ”. ئه‌م بڕگه‌یه ئه‌و وشه ئینگلیسییانه له خۆ ناگرێت که ڕێنووسی “تاک” و “کۆ”یان یه‌کسان نییه.
به سپاسه‌وه