ژمارەی ٥و٦
[vc_row][vc_column][vc_column_text]
[/vc_column_text][/vc_column][/vc_row][vc_row][vc_column width=”1/4″][vc_single_image image=”5634″ img_size=”full”][vc_btn title=”کڕینی ئەم ژمارە” color=”info” align=”center” i_align=”right” i_icon_fontawesome=”fa fa-shopping-cart” link=”url:https%3A%2F%2Fhojan.org%2Fproduct%2F%25da%2598%25d9%2585%25d8%25a7%25d8%25b1%25db%2595%25db%258c-%25d9%25a5%25d9%2588%25d9%25a6%2F|||” add_icon=”true” button_block=”true”][vc_btn title=”بینینی نموونە” color=”info” align=”center” i_align=”right” i_icon_fontawesome=”fa fa-file-pdf-o” link=”url:http%3A%2F%2Fhojan.org%2Fwp-content%2Fuploads%2F2018%2F10%2FhojinV-VI_nimune.pdf|||” add_icon=”true” button_block=”true”][/vc_column][vc_column width=”3/4″][vc_column_text]
گۆڤاری هۆژین – ژمارە پێنج و شەش
خوێنەری هێژا
گۆڤاری هۆژین لە ساڵی یەکەمی چالاکیی خۆیدا بە چوار ژمارەی پڕمایە و پڕبایەخ لەسەر تاقەی کتێبخانەی کوردی ئامادە بوو. ئاواتی نووسەران و کارگێڕانی گۆڤاری هۆژین پەرەپێدانی زانست بە زمانی کوردییە تا لەم ڕێگەیەوە ئەم بیرۆکەیە بخرێتە ناو هزری تاکی کورد کە پێشکەوتن و دەستکەوتی زانستیش وەک دەستکەوتە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان مەرجێکی سەرەکییە بۆ گەشەی کۆمەڵگا. ڕەنگە ساڵی ڕابردوو بە هۆی کارەساتە سیاسی و سروشتییەکان یەکێک لە تاڵترین ساڵەکانی مێژووی پڕنەهامەتیی کورد بووبێت کە بووەتە هۆی بێهیوابوونی لەڕادەبەدەری کۆمەڵگا. هەر لەم بارە دەروونییە قورسەدا، کاتێک خەڵاتی فیڵدز بە هۆی دەستکەوتە زانستییەکانی دەبەخشرێت بە پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار، ئەو ڕاستییە دەردەکەوێت کە پێویستە کورد سەرلەنوێ بازنەی شانازی و دەستکەوتەکانی دابڕێژێتەوە و ئەمجارە زانستوانەکانیش بخاتە نێو بازنەی سیاسەتوان و شاعیر و نووسەر و وەرزشوانە نەتەوەییەکانی خۆی. واتە تا ئێستا بە پێچەوانەی وڵاتە پێشکەوتووەکان، زانستوان پێگەیەکی ئەوتۆی نەبووە لە کۆمەڵگای کوردی‌دا و دەبێت گەلی ئێمەش تەوەری نوێ بدۆزێتەوە بۆ دەرخستنی شوناسی خۆی، ئەمە لە کاتێکدایە کە زانست هیچ نسکۆیەک ناخاتە بەردەم کۆمەڵگا. ڕەنگە کورد لە ڕووی زانستییەوە زیاتر لە دەیان کۆچەر بیرکاری هەبێت بەڵام پێویستە لە ڕوانگەی نیشتمانیشەوە کۆچەر بیرکاری زیاتر پەروەردە بکرێت کە ئەم ئەرکەش دەکەوێتە سەر شانی هۆژین و دیتری ڕاگەیاندن و میدیاکان.
لە ساڵی دووهەمی گۆڤاری هۆژیندا حەول دەدەین بۆ هەر ژمارەیەک تەوەرێکی زانستی بخەینە بەرباس کە تەوەری فایلی تایبەتیی ئەم ژمارەیە تەرخان کراوە بە “وزە” بە هەموو شێوازەکانییەوە. هەڵبژاردنی ئەم بابەتە بە هۆی کاریگەربوونی وزەیە لەسەر ئابووریی هەر وڵاتێک، واتە وڵاتێک کە لە بەشی وزەدا پێشکەوتوو بێت دەتوانێت سەربەخۆیی سیاسی و ئابووریی خۆشی دابین بکات.
له یه‌که‌م وتاری فایلی تایبه‌تیی ئه‌م ژماره‌دا شێواز و قازانجه‌کانی پاشکه‌وته‌کردنی وزه خراوه‌ته به‌رباس. له وتاری دووهه‌مدا چۆنیه‌تی و ئه‌گه‌ری هاوشێوه‌کردنی خۆر وه‌ک سه‌رچاوه‌ی وزه له که‌یهاندا باس کراوه. له وتاری سێهەمدا باس له به‌کارهێنانی وزه جێگره‌وه‌کان ده‌کرێت له به‌شی خۆشکردنی هه‌وای بیناکان واته HVAC و له دوایین وتاری فایلی تایبه‌تدا ته‌وه‌ری وزه‌ی که‌رتبوونی ناوه‌کی خراوه‌ته به‌ر باس.
له به‌شی پزیشکیدا کۆمه‌ڵێک وتار و هه‌واڵی سه‌رنجڕاکێش ئاماده کراوه‌که به دڵنیاییه‌وه ده‌توانێت ئاستی ئاگاداریی خوێنه‌ران له سه‌ر ته‌ندروستی به‌رز بکاته‌وه.
له یه‌که‌م وتاری به‌شی ئه‌ندازیاریدا وتووێژێک له گه‌ڵ به‌ڕێز دوکتۆر کامران قادری، یه‌کێک له نووسه‌رانی گۆڤاری هۆژین ئه‌نجام دراوه. ئه‌م وتووێژه به بۆنه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی وتارێکی ئه‌م به‌ڕێزه و هاوکاره‌کانی له زانکۆی بریگام یانگی ئامریکا له جورناڵی به‌ناوبانگی نه‌یچێردا ساز دراوه. له وتاری دووهەمی به‌شی ئه‌ندازیاریدا باس له داهاتووی گواستنه‌وه ده‌کرێت. له‌م وتاره‌دا هایپێرلووپ وه‌ک یه‌کێک له بیرۆکه‌کانی داهاتووی گواستنه‌وه بۆ خوێنه‌ر پێناسه ده‌کرێت. له وتاری “بیرۆکه‌یه‌کی باش بۆ خۆشکردنی هه‌وا”دا باس له داهێنانی ڕووبەرێک دەکرێت کە لەژێر تیشکی هەتاودا بەبێ هیچ سەرچاوەیەکی هێز، فێنک دەبێتەوە و له دوایین وتاری به‌شی ئه‌ندازیاریدا ڕووکاره بزۆزه‌کان وه‌ک یه‌کێک له داهێنانه نوێیه‌کانی به‌شی نژیاروانی ده‌خرێنه به‌رباس.
دوایین به‌شی ئه‌م ژماره‌یه ته‌رخان کراوه به زانسته بنه‌ماییه‌کان. وەک پێزانینێک بۆ دەستکەوتەکانی پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار، یەکەم وتاری ئەم بەشە تەرخان کراوە بۆ بابەتێک بە مەبەستیی ناساندنی زیاتر و شیکردنەوەی داهێنانەکای ئەم بەڕێزە کە بووە هۆی وەرگرتنی خەڵاتی فیڵدز. له دووهەم وتاری ئه‌م به‌شه‌دا “سه‌رهه‌ڵدان و ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ” وه‌ک یه‌کێک له پرسیاره بنه‌ماییه‌کانی مرۆڤ به تێروته‌سه‌لی خراوه‌ته به‌ر لێکۆڵینه‌وه.
له وتاری سێهەمی ئه‌م به‌شه‌دا “زانستێکی نوێ” پێناسه ده‌کرێت کە باس لە “شەپۆلی کێشی” دەکات و له دوایین وتاری ئەم ژمارەیەشدا “کیمیای ئارۆم تیتانی بۆندار” بۆ هۆگرانی کیمیا شی کراوه‌ته‌وه.
خوێنه‌ری هێژا؛ پاش تێپه‌ڕبوونی ئه‌زموونی زیاتر له ساڵێک، هه‌وڵمان داوه ژماره به ژماره به له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌خنه و پێشنیاری ئێوه، گۆڤارێکی پڕمایه و به‌ڕۆژ بخه‌ینه به‌رده‌ستتان. هه‌ر بۆیه‌ش داواکارین وه‌ک چۆن له ژماره‌کانی پێشوودا گۆڤارتان به‌سه‌ر کردووەته‌وه، له‌مه به‌دواوه‌ش به هه‌مان شێوه بێبه‌شمان مه‌که‌ن له پێشنیار و ڕه‌خنه‌کانتان. هه‌روه‌ها نووسه‌ران و لێکۆڵه‌رانی بواره زانستییه جۆراوجۆره‌کان ده‌توانن وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و بۆ خزمه‌تی زیاتری زمانی کوردی، له‌ڕێگه‌ی ئه‌م گۆڤاره‌وه لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کانی خۆیان بڵاو بکه‌نه‌وه.
سەرنووسەر
ئەمیر پەرغازە
editor@hojan.org[/vc_column_text][/vc_column][/vc_row][vc_row][vc_column][vc_column_text]
بابەت | نووسەر |
سەروتار | ئەمیر پەرغازە |
فایلی تایبەت: وزە |
|
پاشکەوتکردنی وزەی کارەبا: شێوازەکان و قازانجەکان | ئەهوەند جەلالی |
ئایا خۆر دێتە سەر زەوی؟ | سولەیمان مەعرووفی |
سەرچاوەکانی وزەی جێگرەوە بۆ گەرمکردن و فێنککردنەوەی هەوا | ڕێزان محەممەدی |
بەکارهێنانی وزەی نوێ لە ئۆتۆمۆبێلەکاندا | ئاوات محەممەدی |
وزەی کەرتبوونی ناو‌کی | زۆرار ئەحمەدی |
زیندەوەرناسی و پزیشکی |
|
کاریگەرییە سەرسووڕهێنەرەکانی تەکنۆلۆژی لەسەر تەندروستی | سەلاح قادری |
کەمخەوی دەتوانێت ئەگەری تووشبوون بە سەرمابوون زیاد بکات | ڕەحمان بەنوورە |
مەبەستمان لە سەر ئێشە چییە کاتێک دەزانین مێشکی مرۆڤ وەرگری ئێشی نییە؟ | ڕەحمان بەنوورە |
ئایا دەکرێت بە چاوی کراوە بخەویت؟ | ڕەحمان بەنوورە |
کاتێک مرۆڤ دەترسێت چ گۆڕانکارییەک لە لەشدا ڕوودەدات؟ | ڕەحمان بەنوورە |
ئەندازیاری و تەکنۆلۆژی |
|
وتووێژ لەگەڵ دکتۆر کامران قادری | هۆژین |
داهاتووی گواستنەوە چیی بەسەر دێت؟! | ئارڤین پووشەند |
فێنککردنەوەی هەوا بەبێ سەرچاوەی هێز | ڕێزان محەممەدی |
ڕووکارە بزۆزەکان | فەرانەک قادری |
پەیوەندیی مێشک و کۆمپیوتەر بەبێ چاندنی ئەلەکترۆد |
محەممەد محەممەدئەمینی |
یەکەم گەشتیاری مانگ دیاری کرا | |
چۆن دەیسەلمێنیت بۆ کەسێک کە مرۆڤی | |
ئەپێکی موبایل بۆ بەرگری لە دووگیان بوون سازکرا | |
سەرنجڕاکێشترین تەکنۆلۆژییەکانی ساڵی ٢٠١٨ | محەممەد محەممەدئەمینی |
زانستی بنەمایی |
|
کۆچەر بیرکار کێیە و بۆچی مەداڵی فیڵدزی بیرکاریی وەرگرت | ڕێبین محەممەد |
سەرهەڵدان و ڕەچەڵەکی مرۆڤ | ڕەحمەت نادری |
لەدایکبوونی زانستێکی نوێ | سولەیمان مەعرووفی |
ئاروم تیتانی بۆندار؛ گوڵێکی بە دەگمەن بۆندار | عەلی فەرەجی |
خەڵاتی نۆبڵی ٢٠١٨؛ فیزیک، کیمیا، پزیشکی، ئابووری، ئاشتی |
هۆژین |
[/vc_column_text][/vc_column][/vc_row]