کاناڵی زانستیی هۆژین لە تێلێگرام
[vc_row][vc_column width=”1/2″][vc_column_text]کاناڵی زانستیی هۆژین
⭕️ زانیاری وەک پێکهێنەر
زانیارییەکانمان بەشێکی گرینگ لە ژیانی ئێمە پێک دەهێنن. لە سەردەمی شۆڕشی زانیاریدا، لە کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوودا، سەرچاوەی وەرگرتنی زانیاری گرینگییەکی بێبڕانەوەی هەیە.
⭕️ زانست لەهەمبەر زانستاسادا
کاناڵەکانی تێلێگرام لە کوردستاندا بوون بە سەرچاوەیەکی زۆر گرینگ بۆ زۆربەی خەڵک، بەڵام بەداخەوە دەبیندرێ کە هەواڵی بێبنەمای زانستی و تۆقێنەر بە ئاسانی بڵاو دەبنەوە. بڵاوبوونەوەی هەواڵی زانستیی بێبنەما نە تەنیا بۆ گەشەی زانستیی کۆمەڵگا زیانبارە، بەڵکوو دەبێتە هۆی گەشەی چەواشەکاریی زانستی و لە کۆتاییشدا بێبایەخبوونی زانست لە کۆمەڵگادا.
⭕️ هۆژین وەک بنکەی بڕواپێکراو
کاناڵی زانستیی هۆژین کە لە لایەن پسپۆڕان و توێژەران لە ئامریکا، ئورووپا، ئوستوڕاڵیا و ئێرانەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێ، خۆی بە بەرپرس دەزانێ و لەم هەلومەرجەدا هەوڵ دەدات لە زمانی شارەزای خۆیەوە هەواڵی زانستیی بڕواپێکراو بۆ خوێنەری کورد بەزمانێکی سادە بگوازێتەوە.
⭕️ کۆمەڵگا وەک سەرچاوەی گۆڕان
داوامان لە کۆمەڵگای کوردستانە کە لەم شەڕە دژەزانستییەدا هاوڕێی ئێمە بن بە خۆ پاراستن لە بڵاوکردنەوەی بابەتی بێبنەما لە سەرچاوەی نادیار و ناساندنی سەرچاوە بڕواپێکراوەکان.
بۆ ئەندامبوون لە کاناڵی زانستیی هۆژین کرتە لەسەر ئەم بەستەرە بکەن:
https://t.me/joinchat/AAAAAEAiYFt0Ojj7vs9QrQ[/vc_column_text][/vc_column][vc_column width=”1/2″][vc_single_image image=”3167″ img_size=”full” alignment=”center”][/vc_column][/vc_row]