گۆڤاری زانستیی ھۆژین، ژمارە ۹ و ۱۰

بە هۆی بارودۆخی کۆرۆنا و بە مەبەستی هاندانی زیاتری کۆمەڵگە بۆ مانەوە لە ماڵ، بۆ یەکەم جار لە مێژووی ڕێکخراوەی هۆژاندا، بڕیارمان دا کە ئەم ژمارەیەی گۆڤاری زانستیی هۆژین، بەبێ هیچ تێچوویەک، لە ماڵپەڕی هۆژان بڵاو بکەینەوە و هەموو کەس بتوانێت خوێنەر و بیسەری بابەتە سەرنجڕاکێشەکانی بێت. بەدڵنیاییەوە، ئەم بڕیارە، بڕیارێکی سەخت بوو بۆ ئێمە، بەتایبەت کە بەشێکی زۆری تێچووی کارەکان لە فرۆشی گۆڤار دابین دەکرێت. لەم کاتە دژوارەدا، ئەم دیارییە بچووکە تەنیا کارێک بوو کە دەمانتوانی ئەنجامی بدەین. هیوادارین کۆمەڵگەش، پشتیوانیی ڕێکخراوەی زانستیی فەرهەنگیی هۆژان لەبیر نەکات. بەبێ پشتیوانیی کۆمەڵگەی کوردستان، گۆڤارێکی کوردیی زانستی بایەخێکی نییە.

 

ھۆژین، تەنیا گۆڤاری زانستی گشتیی کوردییە کە بە ژمارە پێوانەی نێونەتەوەیی ISSN دەستنیشان کراوە. بەردەنگی گۆڤار، کۆمەڵگەی کوردستانە بەگشتی.

بنکەکانی فرۆشی هۆژین لێرە ببینە.

4 کۆمێنت

  1. سپاسی ئەرک و ماندوبوونتان ئەکەم ، دەست و هزر و ئەندێشەی ماندووتان ماچ ئەکەم، بەردەوام بن ، سەلامەت و بەختەوەر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button