منداڵان

ئەو قژفڕە بەژنایە
خۆشەویستەکەی دایە

زۆر بزۆز و بەدفەڕە
عا‌شقی هەڵپەڕکێ و کایە

لێو بەبزە و خوێن شیرین
زیت و وشت و وریایە

بەژنا زۆر شت دەزانێت
زۆر پیتۆڵ و زانایە

بەژنای ئێمە کونجکۆڵە
لە خوێندنەوە ئازایە

من ناوم بەژنایە. خەڵکی بانەم. لەگەڵتام بۆ ئەوەی پێکەوە فێری کوردی و زانست ببین.

Back to top button