کڕینی بەرهەمەکانی هۆژان
لەم لاپەڕەدا، هەموو شێوازەکانی کڕینی بەرهەمەکانی هۆژان باس کراوە. بەرهەمەکانی هۆژان هەم لە وەشانی چاپی و هەم لە وەشانی ئەلەکترۆنیکیدا لەبەر دەستدان. بۆ زانیاریی زیاتر پێوەندیمان لەگەڵ بگرن: sale@hojan.org
Hojan publications are available in hardcopy and softcopy. For more information, reach us at: sale@hojan.org.
وەشانی چاپی (Hard copy)
کتێبفرۆشییەکان: ئەم شێوەی کڕینە بەس بۆ ئەو کەسانەیە کە لە ئێرانن و لە ڕێگەی نوێنەرانی فرۆشەوە دەتوانن بیکڕن.
فرۆشگەی سەرهێڵ: ئەم شێوەی کڕینە بەس بۆ ئەو کەسانەیە کە لە ئێرانن و بە شێوەی سەرهێڵ وەشانی چاپی دەکڕن و لە ڕێی پۆستەوە دەگاتە دەستی کڕیارەکان.
وەشانی ئەلەکترۆنیکی (Soft copy)
گووگڵدرایڤ || Google Drive (پێشنیاری ئێمە)

لەڕێێ گووگڵدرایڤەوە، دەتوانین بینینی سەرهێڵی بەرهەمەکانی هۆژانتان لەگەڵ هاوبەش بکەین. ئێمە تەنیا پێویستمان بە جیمەیلی ئێوەیە و پاشان دەستراگێشتنی بەرهەمەکەتان هەر لەڕێی جیمەیلەکەوە دەدەینێ. بەم شێوە هەمیشە دەتوانن بە جیمەیلی خۆتان خوێنەری بەرهەمەکانی هۆژان بن. بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر کڕینی دەستڕاگێشتن پێوەندیمان لەگەڵ بگرن: sale@hojan.org
گووگڵبوکس Google Books

گووگڵبوکس بۆ لەپتاب، ئامێرگەلی وەک مۆبایل و تەبلێت چ سیستمی کارپێکەریی ئەندرۆید یان ئای.ئۆ ئێس کار دەکات. گۆڤارەکە بە شێوەی ئەلەکترۆنیکی لەسەر نەرمامێرەکە دادەبەزێت و دەتوانن بیخوێننەوە. هەروەها دەتوانن لەڕێی ماڵپەڕی گووگڵبوکس بەرهەمەکان بکڕن. کڕین لەم نەرمامێرە تەنیا بۆ دەرەوەی ئێرانە.
تاقچە

تاقچە بۆ ئامێرگەلی وەک مۆبایل و تەبلێتە کە بە سیستمی کارپێکەریی ئەندرۆید و ئای.ئۆ.ئێس کار دەکەن. گۆڤارەکە بە شێوەی ئەلەکترۆنیکی لەسەر نەرمامێرەکە دادەبەزێت و دەتوانن بیخوێننەوە.
کڕین لەم نەرمامێرە تایبەت بە ناوخۆی ئێرانە.
فیدیبۆ
فیدیبۆ بۆ ئامێرگەلی وەک مۆبایل و تەبلێتە کە بە سیستمی کارپێکەریی ئەندرۆید و ئای.ئۆ.ئێس کار دەکەن. هەروەها بۆ لۆپتۆپ و PCی خاوەن سیستمی کارپێکەریی ویندۆزیش نەرمامێری هەیە. گۆڤارەکە بە شێوەی ئەلەکترۆنیکی لەسەر نەرمامێرەکە دادەبەزێت و دەتوانن بیخوێننەوە.
کڕین لەم نەرمامێرە هەم بۆ ناوخۆی ئێرانە هەم بۆ دەرەوەی ئێران و لە ڕێگەی پەیپەل.