کورتەی هەواڵە زانستییەکان

کورتەی هەواڵە زانستییەکانبیرۆکەی بڵاوکردنەوەی هەواڵە زانستییەکان لە دونیای مەجازیدا لێرەوە سەری هەڵدا کە بەداخەوە بەگشتی لە میدیای کوردی لە ئاستێکی زۆر کەمدا گرنگیی پێ دراوە، هەر بۆیە ڕێکخراوەی زانستی- فەرهەنگیی هۆژان لای وا بوو کە دەکرێت لەم بوارەدا دەست ببزێوێت و کەلێنێکی بچکۆلەی ئەم بۆشاییە پڕ کاتەوە و بەم چەشنە ڕچە بشکێنێت. هەروەها هیوادارە بتوانێت سەرنجی چینی هۆگری زانست ڕابکێشێت و گرنگیی زانست و توێژینەوە زانستییەکان و ئاکامەکانی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بۆ بەردەنگانی دیکەش زیاتر دەربخات.
هۆژان لە سەرەتاوە مانگێک جارێک، دواتر دوو حەوتە جارێک و ئێستاش هەوڵی داوە حەوتەی جارێک کورتەیەک لە هەواڵەکانی دونیای زانست پێشکەش بکات و ئاواتەخوازیشە لە داهاتوودا بتوانێت بە هاوکاری تیمێکی گەورەتر شرۆڤەی هەواڵەکان بڵاو بکاتەوە.
دەسا بەڕێوەبەرایەتیی بەشی هەواڵە زانستییەکان بۆ بەردەوامبوون و باشتر ئاراستەکردنی هەواڵەکان چاوەڕوانی هاوکاری هەموو ئەو کەسانەیە کە دەتوانن لەم بوارەدا یارمەتیدەر بن و لە بەردەنگان دەخوازێت بە دەربڕینی ڕەخنە و پێشنیارەکانیان بەستێنێک بۆ گەشەی فراوانی ئەو بەشە فەراهەم بێنن.

Back to top button