بابەتتەندروستی

پیاوێک بە کۆکە دەڵەمەیەکی خوێنی هاوشێوەی سییەکانی دەهێنێتە دەرەوە.

پیاوێک بە کۆکە دەڵەمەیەکی خوێنی هاوشێوەی سییەکانی دەهێنێتە دەرەوە.

پیاوێکی ٣٦ ساڵەی ئەمریکی بە هۆی هەلومەرجی تایبەتیی دڵی لە ژێر چاودێریی پزیشکەکەیدا بوو. ئەم پیاوە نەخۆشیی پەککەوتنی دڵی بووە. پەککەوتنی دڵ نەخۆشییەکە کە تێیدا ماسوولکەکانی دڵ توانای پۆمپ کردنی خوێنی پێویستیان بۆ گەیشتن بە ئاستی ئاسایی لەش نامێنێت.
بە هۆی ئەو هەلومەرجە تایبەتەوە پزیشکەکەی ئەوی خستبووە ناو ئامێرێک کە یارمەتیی باشتر لێدانی دڵ دەدات. ئەم مەکینەیە دەتوانێت ئەگەری دەڵەمە بەستنی خوێن زیاد بکات. هەر بۆیە پزیشکەکە ڕەچەتەیەکی دژە دەڵەمەی بۆ نووسیی.
بەڵام ئەم دەرمانە دیسان ئەگەری خوێنبەربوون وەک کۆکەی خوێناوی زیاد دەکات. ئەم نەخۆشە بۆ ماوەیەک کۆکەی بە خوێنی کەمەوە تووش دەبێت بەڵام دواتر لە کۆکەیەکدا دەڵەمەیەکی هاوشێوەی درەختی بۆریچەیی بە کۆکە دەهێنێتە دەر. د.جۆڕج وێیلتالر نەشتەرگەری زانکۆی کالیفۆرنیا و پزیشکی ئەم نەخۆشە دەڵێت: “ئەم شتە کە ڕووی داوە زۆر زۆر زۆر دەگمەنە.”
پزیشکەکە دەڵێت کە نەخۆشەکە تووش میکرۆب تێدانێک بووە کە ئاستی پرۆتینی فیبرینۆجێن زیاد دەکات. کاری ئەم پرۆتینە یارمەتیدانی دەڵەمە بەستنی خوێنە. ئاستی زۆر زیاتری فیبرینۆجێن یارمەتیی ئەم پیاوەی داوە کە ئەو دەڵەمە گەورەیە ساز بکات.
ئەگەر چی پیاوەکە دیسانەوە کۆکەی خوێناویی نەبووە بەڵام بە داخەوە دوای هەفتەیەک بە هۆی پەککەوتنی دڵەوە مرد.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

وشەکان:

دەڵەمە clot
خوێنبەربوون bleeding
سی lung
پەککەوتنی دڵ heart failure
ڕەچەتە prescription
بۆریچە bronchi
میکرۆب تێدان infection

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/64259-giant-lung-shaped-blood-clot.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد