بابەتتەکنەلۆجیا

ئەمریکا بۆ یەکەم جار چەکی لەیزەری لە ڕاهێنانێکی جەنگیدا بەکار هێنا

ئەمریکا بۆ یەکەم جار چەکی لەیزەری لە ڕاهێنانێکی جەنگیدا بەکار هێنا

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وەک یەکێک لە سەرەکیترین ئامرازە شەڕکەرەکانی ئەم دواییانە دەناسرێت. ئەم فڕۆکانه بە وردبیبانەترین شێوە ئامانجەکانی خۆیان دەدۆزنەوە و دەیپێکن؛ بەو هۆیەشەوە بە خێرایەکی زۆر جێگەی خۆیان لە ڕیزی سوپا زلهێزەکانی دنیادا کردووەتەوە و ڕۆڵێکی سەرەکییان لەناو شەڕەکاندا لە ئەستۆ گرتووە. چەکە دژە فڕۆکە ئاساییەکان -تەنانەت بە بایەخی چەند ملیۆن دۆلارەوە- نیشانیان داوە کە زۆر جار ناتوانن هەمووی ئەم فڕۆکانه بکەنە ئامانج و بیانخەنە خوارەوە. لێرەدا لەیزەر بۆ بەرگریکردن فریامان دەکەوێت.

دەمێکە لەیزەر بۆ پیشەسازی و پزیشکی بەکار دەهێنرێت و قازانجێکی یەکجار زۆری هەیە، بەڵام چەکی لەیزەری تا ماوەیەکی زۆر تەنیا لە ناو چیرۆک و فیلمە خەیاڵییەکاندا دەبینرا. لە سەرەتادا لەیزەرێکی بەهێز بە چەشنێک کە وەک چەک کەڵکی لێ وەربگیرێت زۆر گەورە و قورس بوو، باتری یان کارەبایەکی زۆری دەویست و نەدەکرا کەسێک لە کۆڵی بکات و لەگەڵ خۆیدا بیگێڕێت! بەڵام بە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا، لەیزەرەکانیش وایان لێهات کە سواری کەشتی یان ئۆتۆمبێل بکرێن و بۆ لەکار خستنی ئامێرەکانی ئەلیکترۆنی لە مەودایەکی دوور بەکار بهێنرێن. لە ئێستادا زۆرێک لە وڵاتان خەریکن لەسەر ئەم چەکە کار دەکەن، بۆ نموونه فەڕەنسا لەسەر کەشتی سواری کردووه و تاقی دەکاتەوە. ئیسرائیلیش تا ٢٠٢٥ ئەم جۆرە چەکە بەرهەم دەهێنێت و ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە یەکەم نموونەی ئەم چەکەی لە ڕاهێنانێکی جەنگیدا بەکار هێناوە. ئەم چەکە سواری ئۆتۆمبێلێکی جەنگی بە ناوی Stryker کراوە و لە ویلایەتی ئۆکلاهاما تاقی کراوەتەوە. لەم ڕاهێنانەشدا سەربازەکان جگە لە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم چەکە، لەگەڵ شێوازی کارکردن و قۆناغەکانی دەمەزراندنی ئاشنا بوون.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد