بابەتتەکنەلۆجیا

«من ڕۆبۆت نیم»

ڕۆبۆتەکان خەریکن باشتر لە مرۆڤەکان ئەو شتە دەسەلمێنن!

کاتی ئەوە هاتووە پشکنینی نوێ بدۆزینەوە.

ململانەکانی مرۆڤ و ڕۆبۆت خەریکە ترسناک دەبێت. وا دیارە ئەوان لە هەندێک شوێن پێشمان کەوتوون. پێشتر لە شەترەنجدا زیرەکترینی ئێمەیان شکست دا، ئێستاش ڕێک خەریکن ئەو پرسیارە فێر دەبن کە دڵنیا بووین وەڵامەکەی دەتوانێت ئێمە و ئەوان لێک جیا بکاتەوە، واتە پرسیاری: «ئایا تۆ ڕۆبۆتێکی؟» ئێستا بە یارمەتیی ژیری دەستکرد، تێپەڕبوون لەم پشکنینە بۆیان ئاسانە، لە کلیککردن لەسەر «من ڕۆبۆت نیم» تا دۆزینەوەی وێنەیەک کە لە پرسیارەکەدا ئاماژەی پێ دەکرێت.

لێکۆڵینەوەیەک کە لەم دواییەدا کرا، شێواز و خێرایی و چۆنیەتیی وەڵامدانەوە بۆ پشکنینی «ئایا تۆ ڕۆبۆتێکی؟» لە نێوان مرۆڤەکان و ژیریی دەستکرد هەڵسەنگاند. بە تاقیکاریی لەسەر ٢٠٠ ماڵپەڕی گەورە و ناسراو (بە پێی ڕیزبەندیی ئەلێکسا) دەرکەوت کە زۆرترین شێوازی پشکنین «ڕیکەپچا» یان هەمان داگرتنی «من ڕۆبۆت نیم» بووە.

ئەم تاقیکارییە بۆ مرۆڤەکان ٣-٥ چرکە دەخایەنێت و لە سەدا ٧٠-٨٥ی مرۆڤەکان دەتوانن بە دروستی وەڵامی بدەنەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆبۆتەکان هەمان تاقیکردنەوەیان لە ١.٤ چرکەدا وەڵام داوەتەوە و ١٠٠% سەرکەوتوو بوون.

تیمی تاقیکارییەکە دەڵێت بە دڵنیاییەوە ڕۆبۆتەکان وەها زیرەک بوون کە شێوازەکانی ئێستا بۆ ئاشکراکردنیان چیتر کاریگەر نییە چون لە یەک بۆ دوو چرکەدا لێی تێپەڕ دەبن.

Alexa

reCAPTCHA

وەرگێر: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: ئەمیر ئارمانی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد