بابەتتەکنەلۆجیا

کامپۆستی مرۆڤ: ڕێگەیەکی دیکە بۆ لەناوبردنی جەستەی مردوو

کامپۆستی مرۆڤ: ڕێگەیەکی دیکە بۆ لەناوبردنی جەستەی مردوو
ناشتن لەژێر گڵ یان سووتاندن دوو شێوازی باوی لەناوبردنی جەستەی مردوون لە سەرانسەری جیهاندا، بەڵام ئێستا ڕێگەیەکی سێهەمیش بەڕێوەیە: کامپۆستی مرۆڤ. کامپۆست مادەیەکی ئەندامییە کە لە پێواژۆیەکدا بە ناوی کامپۆستینگ شی بووەتەوە.
پێدەچێت کە بەم زووانە کامپۆستی مرۆڤ لە ویلایەتی واشینگتۆن لە ئەمریکا یاسایی ببێت. پارلەمانی ویلایەتەکە پڕؤژە یاسایەکی تێپەڕ کردووە کە کامپۆستی مرۆڤ وەک ڕێگەیەکی نوێی لەناوبردنی جەستەی مرۆڤ یاسایی ببێت و لە ئێستادا پڕۆژە یاساکە، چاوەڕێی واژۆی فەرمانداری ویلایەتەکەیە.
ئەم شێوازە پێواژۆی لەناوچوون خێراتر دەکات و جەستە لە ماوەی ٤ تا ٧ هەفتەدا دەبێتە گڵ. هەروەها پاشماوەی کاربۆنی بەجێماو لەم شێوازە کەمترە لە سووتاندن یان ناشتن، و ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەندێک کەس پشتیوانی لێ بکەن.
یەکێک لەو کەسانەی پاڵپشتی لەم شێوازە دەکات کاترینا سپەیدە کە دامەزرێنەری ڕیکامپەوزە، کۆمپانیاییەک کە بە مەبەستی کامپۆستی مرۆڤ ساز بووە. ئەو دەڵێت هەبوونی بژاردەی زیاتر شتێکی باشە.
سپەید دەڵێت “بە سووتاندن، سووتەمەنیی فۆسیلی دەسووتێنن، کەربۆن ئازاد دەبێت و تەنۆلکەکانی جیوە ئازاد دەبن بۆ ناو بەرگەهەوا.” کاتێک جەستەی مرۆڤ دەبێتە “کامپۆست”، لە ئەنجامدا نزیکەی ٠.٧٦ لەسەدی مەتری سێجا گڵی لێ دەمێنێتەوە. هەروەها وەک شێوازی سووتاندن کەسە نزیکەکانی مردووەکە دەتوانن گڵەکەی هەڵبگرن، لە باخچەیەکدا یان لە زەوییەکدا بە کاری بهێنن.
ئەو پڕۆژەیاسا نوێیە بەکارهێنانی ئالکالین هیدرۆلیسیس پشتڕاست دەکاتەوە کە پێشتر لە ١٩ ویلایەتی ئەمریکا یاسایی بووە. لەم پێواژۆیەدا، گەرما، پەستان، ئاو و مادەی کیمیایی وەک lye بە کار دێت بۆ ئەوەی لەش شی ببێتەوە.

وشەکان:

Compost کامپۆست
Alkaline hydrolysis ئالکالین هیدرۆلیسیس

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/65333-human-composting.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد