بابەتزانستە بنەماییەکان
چەند خاڵی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە کیسەڵەکان

– ۲۳ی مەی ڕۆژی جیهانیی کیسەڵە
– فۆسیلی کیسەڵێک دۆزراوەتەوە کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ ۲۲۰ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش.
– لە ساڵی ١٩٦٨دا ڕووسیا دوو کیسەڵی ناردە بۆشایی ئاسمان.
– هەندێک لە کیسەڵەکان تاوەکوو تەمەنی ٥٠ ساڵی بە قۆناخی پێگەیشتنی سێکسی ناگەن.
– درێژیی کیسەڵی گالاپاگۆس ۱۸۳ سەنتیمەتر و کێشی ٢٦٠ کیلۆگرامه.
– قەپێلکی کیسەڵ لە زیاتر لە ٥٠ ئێسک پێک هاتووە.
– کیسەڵەکانی سەر وشکانی قالۆنچە، مێوە و گژوگیا دەخۆن. بەڵام کیسەڵی دەریایی (ڕەقە) زیاتر قەوزە و زیندەوەرە دەریاییەکانی دیکە دەخوات.
سەرچاوە: (livescience)
وەرگێڕ: هێمن محەممەدیان