بابەتگەردوونناسی

لە قووڵایی ئاسمانەکانەوە تا جەمسەری باشووری زەوی؛ ڕاوچیی تەنۆلکە نهێنییەکانی جەمسەری باشوور، بوو بە براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی ٢٠٢۶

بە بڕیاری ئەکادیمیای شاهانەی زانستەکانی سوید، خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی ٢٠٢۶، پێشکەش کرا بە فرانسیس هالزن¹ لە زانکۆی ویسکانسین-مەدیسنی ویلایەیەکگرتووەکان²، بەهۆی “بەشدارییە چارەنووسسازەکەی لە تاقیگەی نوترینۆی ئایسکیووب³ و دۆزینەوەی نوترینۆ بەهێزەکان لە سەرچاوە ئەستێرەییەکانەوە”.

نوترینۆ چییه؟
تەنۆلکە⁴یەکی هەرە ورده و دەتوانین بڵێین نادیار و نهێنییه. ئەو تەنۆلکەیە:
– باری ئەلەکتریکیی نییه
– بارستە⁵یەکی یەکجار زۆر کەمی هەیە
– زۆر بەدەگمەن لەگەڵ ماکێک کارلێک دەکات و تەنانەت لە گۆی زەوی و لەشی ئێمەوە تێدەپەڕێت، بەبێ ئەوەی بزانین.

نوترینۆکان لە کوێوە دێن؟
لە ئاکامی هاتنەگۆڕێی ڕووداوی گەورە گەورە لە سپاشدا، ڕووناکی و وزەیەکی یەکجار زۆر بڵاو دەبێتەوە. بۆ نموونە لە کاتی:
– تەقینەوەی ئەستێرەکان
– بەدیهاتنی کونەڕەشە⁶کان (ڕەشچاڵەکان)
– پێکدادانی ماکە گەورە و قورسەکان
شوێنی ئەم ڕووداوانە دەبنە سەرچاوەی دەردان و فڕێدانی تەنۆلکە. ئێمەی مرۆڤ لەسەر زەویش ئامێری دەردان و فڕێدانی تەنۆلکەمان دروست کردووە، بەڵام ئەو شوێنانەی باسمان لێ کرد، بەخێرایی و وزەیەکی یەگجار زۆرتر لەوانەی دەستکردی مرۆڤن، تەنۆلکەکان دەهاوێژن.
زانایان دەیانهەوێت بزانن ئەو تەنۆلکانەی دەگەنە زەوی لە کوێوە هاتوون و چۆناوچۆن بەدی هاتوون.

جا بۆچی جەمسەری باشوور؟
هالزن پێی وا بوو سەهۆڵەکانی جەمسەری باشوور⁷ بۆ ئاشکراکردنی نوترینۆ گونجاون. هەر بۆیە پارچە سەهۆڵیکی یەک کیلۆمەتریی سێجای وەک ئاشکراکەرێک بەکار هێنا و تێیدا ژمارەیەک هەستەوەری ڕووناکی چاند.
نوترینۆ به ناو سەهۆڵدا تێدەپەڕێت بەڵام بەدەگمەن خۆی به ناوکی ئەتۆمێکدا دەدا.
لە ئاکامی ئەو پێکدادانە:
– تەنۆلکەی دیکە بەدی دێن
– ئەم تەنۆلکانە بە ناو سەهۆڵەکەدا بڵاو دەبنەوە
– لە ئاکامی ئەو جووڵانەوەیەدا، تیشکێکی زۆر لاواز دێتە دی
– هەستەوەرەکانی ئایسکیووب ئەو تیشکە تۆمار دەکەن

زانایان به خوێندەنەوەی شوێن و کاتی ئەو تیشکانە، ئاراسته و وزەی نوترینۆ حیسێب دەکەن.
وەک ئەوەیه تیرێک بەو پارچه سەهۆڵەدا تێپەڕ بێت، گەر نەتوانین تیرەکە ببینین، بەڵام خۆ به شوێنی تیرەکەدا دەزانین لە کوێوە هاتووە و بۆ کوێ چووە.

نوترینۆ بۆچی ئەوەندە گرنگه؟
تیشک و تەنۆلکەکانی دیکە وەک پڕۆتۆن، لە کاتی تێپەڕبوون بە ناو سپاشدا، لەوانەیە ئاراستەیان بگۆڕن یان وزەیان کەم ببێتەوە. بەڵام نوترینۆکان ڕاستەوڕاست لە سەرچاوەکەیانەوە بەرەو زەوی دێن. هەر بۆیە دەتوانین بەدڵنیاییەوە چۆنیەتی و شوێنی بەدیهاتنیان (کە لە قووڵایی جیهاندا هەڵکەوتووە) بزانین. ئەو شوێنانەی تەلەسکۆپێکی ئاسایی نایپێکێت.

هالزن یارمەتی دا مرۆڤ، جگە لە تیشک، لەڕێگەی تەنۆلکە نادیارەکانیشەوە لە جیهان بڕوانێت و لێی ورد بێتەوە.
کاری ئەو تەنیا تاقیکارییەک نەبوو، بەڵکوو بەرهەمی زیاتر لە چل ساڵ لێکۆڵینەوە و دامەزراندن و بەڕێوەبردنی تاقیگەیەکی زەبەلاح لەناو سەهۆڵەکانی جەمسەری باشوور بوو.
بەهۆی تێکۆشانەکانی هالزنەوە بۆ یەکەم جار نوترینۆ بەهێزەکان لە سەرچاوە ئەستێرەییەکانەوە ئاشکرا کران و لقێکی نوێی زانستی ئەستێرەناسی به ناوی “ئەستێرەناسیی نوترینۆیی” پێک هات.

🖥 سەرچاوە و زانیاریی زیاتر:

https://www.nobelprize.org/prizes/physics/2026/press-release/

1. Francis Halzen
2. University of Wisconsin–Madison, USA
3. IceCube Neutrino Observatory
4. Particle
5. Mass
6. Black Hole
7. South Pole

ئامادەکردن: کەریم بایرامی
پێداچوونەوە: هێمن عەبدوڵڵاپوور

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد