بابەتتەندروستی

ڕەنگاوێک کە پێست ڕوون دەکاتەوە!

توێژەرانی زانکۆی ستەنفۆرد بە کەڵکوەرگرتن لە ڕەنگاو(جەوهەر)ێکی باو لە خواردەمەنییەکاندا، توانییان پێستی زگی مریشکێک بۆ ماوەیەکی کورت ڕوون بکەنەوە. کاتێک کە پێست ڕوون دەبێت، ڕووناکی بەبێ پڕژان و بڵاوبوونەوە، لە پێست تێپەڕ دەبێت. هەرچەند ئەم کارە تا ئێستا لەسەر پێستی مرۆڤ تاقی نەکراوەتەوە، بەڵام بەم شێوازە دەکرێت بەئاسانی ژێر پێست ببینین! بەو واتایە کە دەکرێت لە شتی ژێر پێست وێنە بگرین و ئەمە بۆ پزیشکی زۆر گرنگە! ئەوەی کە ڕەنگاوێک لەجیاتی ئەوەی شتێک لێڵتر بکات ڕوونتری بکات، خۆی سەرسووڕهێنەرە! شایەنی باسە ئەم ڕەنگاوە زەردە لە ڕەنگردنی خواردەمەنییەکاندا زۆر باوە؛ بۆ نموونە لە چیپسدا! هۆکاری ڕوونبوونەوەی پێست دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەم ڕەنگاوە نوانەی لادانی ڕووناکی لە ناو پێستدا یەکدەست دەکات و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕووناکی لە کاتی تێپەڕبووندا پڕژوبڵاو نەبێتەوە. ڕەنگاو بە ڕەنگ یان ڕەنگدەرێک دەوترێت که بە شێوازی کیمیایی دەلکێت بە ئەو شتەی کە ڕەنگ دەکرێت. ڕەنگاو زیاتر لە گیراوەی ئاوەکیدا دەگیرێتەوە و لەگەڵ ڕەنگدانە جیاوازە. نووسەر: د. ئاسۆ ڕەحیمزادەگان هەڵەگر: سەیران حسەینی وشەکان: Dye ڕەنگاو Scattering بڵاوبوونەوە Optical Diffusion پڕژانی ڕووناکی Light ڕووناکی Transparent ڕوون Refractive index نوانەی لادان Colorant ڕەنگدەر Pigment ڕەنگدانە Aqueous solution گیراوەی ئاوەکی سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button