ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنای نوێ لە گەرماوی (حەمام) گشتی
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە چین کراوە، تاقمێک تووشی کۆرۆنا بوونە کە هەمووان سەردانی حەمامێکی گشتیان کردووە. حەمامەکە هەم شوێنی مەلەی هەبووە و هەم سۆنا. هەموو ئەو ٨ کەسەی کە تووشی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بوونە لە چەند ڕۆژی جیاوازدا سەردانی ئەو حەمامەیان کردووە.
تینی حەمامەکە سەرووی ٢٥ پلەی سێلسیووس بووە و نمەکەی سەرووی ٦٠٪.
ئەمە نیشان دەدات کە ڤایرۆسەکە لە شوێنی گەرم و نمداریشدا توانایی بڵاوبوونەوەی هەیە.
سەرچاوە:
https://jamanetwork.com/journals/jamanetworkopen/fullarticle/2763473