![یەکێتیی ئورووپا هۆشداری دەدات لەسەر خواردنی سەرەخۆی هیدرۆکسیکلۆرۆکوین و کلۆرۆکوین](https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/04/photo_2020-04-04_18-29-46.jpg)
دەوای ھیدرۆکسی کلۆرۆکوین لە تاقیکردنەوەیەکی تریشدا لە دەرمانی کۆرۆنا ناسەرکەوتوو بوو!
بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر ٣٦٨ کەس ئەنجام دراوە، دەرکەوت کە ھیدرۆکسیکلۆرۆکوین ھیچ کاریگەرییەکی ئەرێنیی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی کۆرۆنا نەبووە و تەنانەت لەو نەخۆشانەدا کە دەوای ئازیترۆمایسینیان پێ نەدراوە، بووەتە ھۆی مەرگی زیاتر.
شایەنی باسە کە دەوای ھیدرۆکسیکلۆرۆکوین لە بڕێک لە وڵاتەکان وەک چارەسەرێکی ناچاری و لە کاتی تەنگانەدا ئیجازەی کەڵکوەرگرتنی پێ دراوە.
ئەم توێژینەوە ھێشتا داوەریی زانستی نەکراوە، بەڵام بەھۆی گرینگیی بابەتەکە بڵاوکراوەتەوە.
سەرچاوە:
https://www.medrxiv.org/content/10.1101/2020.04.16.20065920v2