![ڕێنوێنی بۆ ئەو کاتانەی کە بۆ ددان ئێشە ناتوانن سەردانی پزیشکی ددان بکەن:](https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/06/photo5920099092090958845.jpg)
ڕێنوێنی بۆ ئەو کاتانەی کە بۆ ددان ئێشە ناتوانن سەردانی پزیشکی ددان بکەن:
۱. لە ئازارشکێنەکان وەک ئایبووپرۆفێن (ژێلۆفێن) و ئەستامینۆفێن کەڵک وەربگرن.
۲. ناو دەمتان بە ئاو و خوێ بشۆنەوە (بێجگە لە منداڵان).
۳. جێلی (ژێل) ئازارشکێن بەکار بێنن.
٤. خواردنی نەرم وەک ماست یان هێلکەی کوڵاو بخۆن و بەو ددانەی کە ئازاری هەیە هیچ مەجوونەوە.
٥. خواردنی شیرین، زۆر گەرم یان زۆر سارد مەخۆن و ئەگەر بۆتان دەکرێ جگەرە مەکێشن.
ئامادەکردن: نەسیبە بارانی