ناوزڕاوترین و خوێنڕێژترینەکانی مێژوو

ماڵپەڕی ″livescience″ لە بابەتێکدا پێنج کەس لە ناوزڕاوترین و خوێنڕێژترین کەسەکانی مێژووی بەم شێوەیە ڕیز کردووە:
١.ئوسامە بین لادەن (١٩٥٧-٢٠١١ی زایینی)
٢.سەدام حوسێن (١٩٣٧-٢٠٠٦ی زایینی)
٣.ئەدۆڵف هیتلەر (١٨٨٩-١٩٤٥ی زایینی)
٤. پۆل پۆت (سەرۆکوەزیرانی کامبۆج، ١٩٧٦ی زایینی) کە کێڵگەی کوشتنی وەڕێ خستبوو و نزیکەی دوو ملیۆن کەسی کوشتووە.
٥.ئیمپراتۆر نێرۆ (پێنجەمین ئیمپراتۆری ڕۆما، ٣٧-٦٨ی پێش زایین) بۆ مانەوە لەسەر دەسەڵات تەنانەت دایکی خۆی کوشتووە. یەک دوو جار شاری ڕۆمای سووتاندووە.
سەدام حوسێن
سەدام حوسێن دیکتاتۆری خوێنڕێژی ئێراق لە ساڵی ۱۹۷۹ی زایینییەوە تاوەکوو ساڵی ۲۰۰۳ بۆ مانەوەی خۆی لەسەر دەسەڵات لە هەر چەشنە کردەوە و ئامرازێکی ترسێنەر کەڵکی وەرگرت. لە ساڵی ۱۹۸۸دا شاری هەڵەبجە کەوتە بەر پەلاماری چەکە کیماییەکانی سەدام و نزیکەی ٥ هەزار کورد شەهید کران. سەدام لە ساڵی ۲۰۰۳دا پاش هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێراق لە شاری بەغدا هەڵهات و ۱۳ی دیسەمبەری هەمان ساڵ لە کونێک لە نزیکیی زێدی خۆی واتە شاری تکریت خۆی حەشار دا. سەدام گیرا و پاش دادگاییکردن لە ٣٠ی دیسەمبەری ساڵی ٢٠٠٥دا لەسێدارە درا.
#هەڵەبجە #جینۆساید #کۆمەڵکوژی
سەرچاوە:
https:www.livescience.com/amp/13984-historys-notorious-elusive-bad-guys.html
ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان