بابەتزانستە بنەماییەکان

کاسەسەری دوو ملیۆن ساڵەی ئامۆزای مرۆڤ دۆزرایەوە

کاسەسەری دوو ملیۆن ساڵەی خزمی مرۆڤ لە ئەفریقای باشوور لە لایەن تیمێکی ئۆسترالیایی دۆزرایەوە.
کاسەسەرەکە هی ″پارانترۆپوس ڕۆبوستوس″ێکی نێرە کە لە خزمەکانی ″هۆمۆ ئێرەکتوس″ واتە باوباپیری ئێمەیە.
هەر دوو چەشنەکە لە سەردەمێکدا ژیاون بەڵام پارانترۆپوس لەناو چووە.
پارانترۆپوس بەهۆی ددانی گەورە و مێشکی بچووکەوە جیاواز بوو لەگەڵ هۆمۆ ئێرەکتوس کە مێشکی گەورە و ددانی بچووکی بوو.

توێژەرە ئۆسترالییەکان لە شوێنێک لە باکووری شاری ژوهانسبورگ کاسەسەرەکەیان دۆزیوەتەوە و دەڵێن بۆ تێگەیشتنی باشتر لە پەسەرەندنی وردی مرۆڤ، زانیاریی زیاترمان پێ دەدات.

ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان
وشەکان:
Paranthropus robustus پارانترۆپوس ڕۆبوستوس
Homo erectus هۆمۆ ئێرەکتوس
skull کاسەسەر
سەرچاوە:
https://www.theguardian.com/science/2020/nov/10/two-million-year-old-skull-of-human-cousin-found-by-australian-team-in-south-african-cave?utm_source=dlvr.it&utm_medium=facebook

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button