بابەتزانستە بنەماییەکان

ئینێرشیا

واتە ئایەخی یان سستی تەنەکان (بە ئینگلیزی: Inertia) بریتییە لە بەرهەڵستیکردنی هەر تەنێکی فیزیکی بۆ هەر جۆرە گۆڕانێک لە جووڵەی تەنەکەدا؛ ئەم بەرهەڵستیکردنە، گۆڕان لە خێرایی و ئاراستە و دۆخی جێگیریش دەگرێتەوە. ئینێرشیا بریتییە لە ویستی تەنەکان بۆ بەردەوامبوون لە جووڵە لەسەر هێڵێکی ڕاست و بە خێراییەکی نەگۆڕ. ڕێسای Inertia یەکێکە لە ڕێسا بنچینەییەکانی فیزیکی کلاسیک کە بەکار دێت بۆ پێناسەکردنی جووڵەی تەنەکان و بۆ ڕوونکردنەوەی کاریگەریی ئەو هێزانە کە دەخرێتە سەریان. ئینێرشیا لە وشەی لاتینی inersەوە سەرچاوەی گرتووە کە هەڵگری واتای “سستی” و “ناکارا”یە. ئینێرشیا یەکێکە لە ڕوونکەرەوە بنەڕەتییەکانی بارستە، دیارە بارستە، تایبەتمەندییەکی ژمێراوی سیستمە فیزیکییەکانە. زانای بەناوبانگ ئیسحاق نیوتن ئینێرشیای وەک یاسای یەکەمی خۆی ناساند.

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button