بابەتزانستە بنەماییەکان
داھێنانێکی نوی بۆ دەرخستنی کانزا قورسەکان لەناو ئاودا
![](https://hojan.org/wp-content/uploads/2018/05/photo_2018-05-20_12-22-59-nqfxz6kh8ovv7wbl1drs17c0_21a3010149acaacbd58022e3db2ec578.jpg)
داھێنانێکی نوی بۆ دەرخستنی کانزا قورسەکان لەناو ئاودا !
توێژەرانی بواری ڕووناکی لە وڵاتی مەکزیک، تەکنیکێکی نوێیان داهێناوە بۆ دەرخستنی کانزا قورسەکان وەک جیوە لەناو ئاودا.
لەم شێوازە نوێیەدا، سەرەتا دڵۆپێک ئاو لە ڕێگەی شەپۆلی دەنگییەوە دەخەنە داو و بە حەواوە دەیوێستێنن و ئەمجار بە لەیزەرێکی پڕهێز دڵۆپەکە نیشانە دەگرن. لەم پڕۆسەدا بەشی ئاوەکە دەبێتە هەڵم و تیشکی لەیزەرەکە لە کانزاکە دەدرێت. لە ئاکامدا پلازما بەرهەم دەهێنێت و هەندێک تیشک کە درێژایی شەپۆلی جیاوازیان هەیە لە خۆی دەداتە دەر. لە ڕێگەی شەبەنگی بەدەستهاتوو، دەتوانن لێکی بدەنەوە کە چ کانزایەک لەناو ئاوەکەدا هەیە.
وشەکان:
Metal
فلز-کانزا
sound wave
موج صوتی-شەپۆلی دەنگی
wave length
طول صوتی-درێژایی شەپۆل
spectrum
طیف- شەبەنگ
ئامادەکردن: کامران قادری
سەرچاوە:
Photonics