بابەتژینگە

کەنەدا تا ٢٠٣٥ فرۆشی ئۆتۆمبێل به بزوێنەری سووتانی ژوورەکی قەدەغە دەکات

کەنەدا تا ٢٠٣٥ فرۆشی ئۆتۆمبێل به بزوێنەری سووتانی ژوورەکی قەدەغە دەکات

وەک بەشێک له بەرنامەی کەنەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، ئەم وڵاتە ڕایگەیاند تا ساڵی ٢٠٣٥ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و لۆریی بچووک به بزوێنەری سووتانی ژوورەکی قەدەغە دەکات. پێشتریش بەریتانیا ڕایگەیاندبوو تا ٢٠٣٠ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل به بزوێنەری سووتانی ژوورەکی قەدەغە دەکات و هەروەها نەرویژ ئەم یاسایه لە ٢٠٢٥ەوە دادەنێت. گەرچی وەلانانی سووتەمەنیی فۆسیل بۆ ئۆتۆمبێلەکان کارێکی پێویسته بەڵام ئاستەنگییەکی گەورەیە لەسەر ڕێگەی وڵاتانێک کە کەشوهەوای ساردیان هەیە. ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە کەشوهەوای سارددا تا ڕادەیەکی بەرچاو کارامەییان دادەبەزێت و کاتێکی زۆرتر دەخایەنێت تاکوو بارگاوی ببنەوە. بەپێی لێکۆڵینەوەی ساڵی ٢٠١٩ی AAA (ڕێکخراوەی ئەمریکیی ئۆتۆمبێل)، دەرکەوت که لە هەوای ٦- پلە، بە هۆی کارکردنی سۆبەی ئۆتۆمبێل و گەرمکەرەوەی کورسییەکان، مەودای ڕێپێوانی بزوێنەری کارەبایی ٤٠٪ دادەبەزێت. لە لێکۆڵینەوەیەکی دیکەدا، دەرکەوت کاتێک باتری ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە هەوای ٢٥ پلە بارگاوی بکرێت، لە ماوەی ٣٠ خولەکدا دەگاته ٨٠٪ی لووتکەی خۆی بەڵام لە هەوای ٠ پلەدا، ئەم کاره ٤٠ خولەک دەخایەنیت. بۆیە لەو وڵاتانەی کە کەشوهەوای ساردیان هەیە، بارگاویکردنی باتری ئۆتۆمبێله کارەباییەکان ماوەیەکی زۆرتر دەخایەنێت.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: ئەستێرە چابوک

سەرچاوه

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد