بابەتگەردوونناسی

نوێترین توێژینەوە باس لە ئەگەری هەبوونی گێژەڵووکە لە جەمسەرەکانی خۆر دەکات!

بوونی گێژەڵووکە جەمسەرییەکان لە بەرگەهەوای ئەستێراندا ئاساییە؛ لە ئەستێرە بەردینەکانی هاوشێوەی زەوییەوە بگرە تا ئەستێرە زەبەلاحە گازییەکانی هاوشێوەی بەرجیس* و کەیوان*. بەڵام بەهۆی نەبوونی چاودێریی ڕاستەوخۆ لەسەر جەمسەرەکانی خۆردا زۆر شت لەسەر گێژەڵووکەکان و تایبەتمەندییەکانیان نازانرێت. بەپێچەوانەی بەرگەهەوای ئەستێرەییەوە گۆڕەپانە موگناتیسییەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر چینەکانی ژێرڕووی* خۆر هەیە. نوێترین توێژینەوەکان دەریدەخەن کە سووڕانەوەی گۆڕەپانە موگناتیسییەکانی* خۆر میکانیزمێک بۆ دروستبوونی گێژەڵووکەی جەمسەری لە خۆردا ساز دەکەن.
دوکتۆر ماوسومی دیکپاتی زانای پایەبەرزی ناوەندی ‘ڕوانگەی بەرزایی بەرز’ لە سەنتەری نیشتمانیی ‘NSF’ بۆ توێژینەوەی بەرگەهەوا دەڵێت: “کەس ناتوانێت بە دڵنیاییەوە بڵێت چی لە جەمسەرەکانی خۆردا ڕوو دەدات. بەڵام ئەم لێکۆڵینەوە نوێیە ڕوانگەیەکی سەرنجڕاکێشمان بۆ دەخاتە ڕوو کە ئەگەر بۆ یەکەم جار چاودێریی جەمسەرەکانی خۆر بکەین دەبێت چاوەڕوانی چ بین؟”
ئەگەری بوونی جۆرێک لە گێژەڵووکەی جەمسەری لەسەر خۆر شتێکی سەرسووڕهێنەر نییە. ئەم شێوە پێکهاتە سووڕانانە لە ڕێگەی شلکەگازگەلێک پەرە دەستێنن کە بە هۆی هێزی کۆریۆلیسەوە دەوری تەنێکی سووڕاوە دەدەن و لەسەر زۆربەی ئەستێرەکانی کۆمەڵەی خۆریدا دەبینرێن. بەڵام خۆر لە بنەڕەتدا لەو ئەستێرە و مانگانەی کە خاوەنی بەرگەهەوان جیاوازە! ئەو پلازمایەی کە دەوری خۆر دەدات موگناتیسییە.
دوکتۆر مەکینتۆش دەڵێ: “سنووری بیرۆکەکەمان ئەوەیە کە ئێمە تەنها بە یەک بۆچوون کار دەکەین. بۆ ئەوەی پێشکەوتنی بەرچاو بەدەست بهێنین، چاودێرییەکەمان پێویستە لەمەڕ تاقیکردنەوی گریمانەکانمان و دڵنیابوون لەوەی کە هاوشێوەکردنی وەها درووستە یان نا”.

Jupiter: ئەستێرەی بەرجیس
Saturn: ئەستێرەی کەیوان
Subsurface: ژێرڕووی
magnetic field: گۆڕەپانی موگناتیسی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button