بابەتگەردوونناسی

یەکەم گەشتیاری مانگ دیاری کرا !

یەکەم گەشتیاری مانگ دیاری کرا !

میلۆنەرێکی ژاپۆنی دەبێتە یەکەم گەشتیاری مانگ و دەیهەوێت هونەرمەندان بۆ ئەو گەشتە بانگهێشت بکات.
کۆمپانیای سپەیس ئیکس ئاشکرای کرد کە یوساکو مایزاوا، دامەزرێنەری کۆمپانیای جلوبەرگی زوزو، دەبێتە یەکەم گەشتیاری فەزایی کە دەچێت بۆ دەوری مانگ.
مایزاوا دەڵێت “لە منداڵیمەوە، مانگم خۆش دەویست، سەیری مانگم دەکرد و خەیاڵ دایدەگرتم، هەمیشە ئیلهامبخەشی مرۆڤ بووە. ناتوانم ئەم هەلە لە کیس خۆم بدەم.” مایزاوا لە بەرنامەیدایە کە شەش تا هەشت هونەرمەندان لەگەڵ خۆی ببات.
ئەگەر گەشتەکە بەپێی پلان بڕواتە پێش، مایزاوا لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ڕاکێتی فلاکۆنی گەورەوە لە نزیکەوە مانگ دەبینێت.
ئێلۆن ماسک، لەبەردەم میدیاکاندا وتی “ئامانجمان ئەوەیە کە تەکنۆلۆژیی ڕاکێتەکان تا ئەو ئاستە پێش بخەین کە بە ڕاستی ببین بە بوونەوەرێکی چەند-هەسارەیی و شارستانیەتێک کە بە ڕاستی توانیومانە فەزا بپێوین”.
ئێلۆن ماسک بەڕێوەبەری گشتیی سپەیس ئیکس، لە مانگی فێوریەی ٢٠١٧دا ئاشکرای کرد کە لە ساڵی ٢٠١٨دا گەشتیار دەنێرن بۆ مانگ. ئەو کارە بڕیار بوو سەرەتا لە ڕێکەی ڕاکێتی فلاکۆنی قورس و کەپسولی دراگۆنەوە ئەنجام بدرێت بەڵام قەت ئەو شتە ڕووی نەدا. ئەو گەشتیارانەی بۆ ئەو گەشتە ئامادە بوون قەت بە شێوەی فەرمی ناویان ئاشکرا نەکرا.
مایزاوا خاوەنی گەورەترین فرۆشگەی سەرهێڵی ژاپۆن واتە زوزوتاونە. هەروەها حەز بە کۆکردنەوەی کارە هونەرییەکان دەکای. لە ساڵی ٢٠١٦دا ٨٠ ملیۆن دۆلاری بۆ کڕینی تابلۆکانی هونەرمەندان پابلۆ پیکاسۆ و ژان مایکڵ باسکیت خەرج کردووە.
هەرچەند دەزانرێت کە تێچووی ئەم سەفەرە یەکجار زۆرە بەڵام سپەیس ئیکس هێشتا ئاشکرای نەکردووە کە چەندەی پارە وەرگرتووە.

https://www.livescience.com/63608-bfr-moon-passenger-revealed-spacex.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button