بابەتتەندروستی

بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرا لە کوردستان

تا ئێستە ژمارەیەکی زۆر تووشبوو بە کۆلێرا لە پارێزگاکانی کەرکووک و سلێمانی و پارێزگای سنە تۆمار کراوە. تەنانەت ١ حاڵەتی تووشبوون بەم نەخۆشییەش مەترسیدارە.

نەخۆشیی کۆلێرا چییە؟

نەخۆشیی کۆلێرا (بە ئینگلیزی: Cholera، بە فارسی: وبا) نەخۆشییەکی بەکتریاییه کە لە ڕێگەی ئاوی پیسبوو بە پیسایی مرۆڤی نەخۆشەوە دەگوازرێتەوە.

ئەم نەخۆشییە بە هۆی بەکتریایەک بە ناوی ڤیبریۆ کۆلێرا وە ساز دەبێت و ئەو کەسانەی گرووپی خوێنیان Oیە زیاترین مەترسی و ئەو کەسانەی ABن کەمترین مەترسیی تووشبوون بە کۆلێرایان هەیە.

نیشانەکان:

دوای ٢٤ تا ٤٨ کاتژمێر لە تووشبوونەوە دەست پێ دەکەن کە بە سکچوونێکی ئاوەکی و بێ ئێشەوە دەست پێ دەکات و بەخێرایی زۆرتر دەبێت. زۆربەی نەخۆشەکان لەگەڵ سکچووندا دەڕشێنەوە. ئەم نەخۆشییە تای نییە و پلەی گەرمی (تین) لەشی مرۆڤ تێیدا بەرز نابێتەوە.

بە بەرەو پێشچوونی نەخۆشییەکە و وەرنەگرتنی دەرمان شۆک و مەرگ ڕوو دەدات.

دەرمان:

بۆ دەرمانی ئەم نەخۆشییە سەرەتا دەبێت ئەو ئاو و ئەلەکترۆلیتانەی که نەخۆشەکە لە دەستی داوە دابین بکرێتەوە و دەرمانی دژەزیندەیی (ئانتی بایۆتیکی) وەربگرێت.

بەرگری:

دەبێت لە خواردنەوەی ئاوی ناتەندروست، خواردنی سەوزە پێش شۆردنەوەی جوان، مەلەکردن لە شوێنێک کە ئاوەکەی ڕەنگە تەندروست نەبێت خۆ ببوێرن. هەروەها دوای دەست دان لە پیسایی مرۆڤ یان ئاوێک کە ئەگەری پیسبوونی هەیە یان سەوزە و ماسیی خاو دەستتان بە جوانی بشۆنەوە.

وشەکان:
سکچوون اسهال diarrhea
ڕشانەوە استفراغ vomiting

سەرچاوە

Harrison’s Principles of Internal Medicine

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد