بابەتتەندروستی

بەکتریایەک کە لەناو هەناوی نەخۆشدا دەرمانی پارکینسۆن بەرهەم دەهێنێت.

کۆڕێک لە توێژەران توانیویانە بەکتریایەک ساز بکەن کە دەتوانێت سەرچاوەیەکی بنەجێ و سەقامگیر (جێگر و نەگۆڕ) بۆ دەرمان لەناو هەناوی نەخۆشدا بەرهەم بهێنێت و پێشنیازی ئەمە دەکات کە ئەگەری ئەوەی هەیە ئەم بەکتریا بژارکراوە ببێتە چارەسەرییەکی کاریگەر بۆ نەخۆشیی پارکینسۆن.

هەروەها توێژەران لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی پێشەکییەوە کە شێوازێکی دەرمانی نوێیە دەریانخستووە کە نەک هەر مەترسی نییە و بە چاکی دەتوانێت بەرگەی بگریت، بەڵکوو کاریگەرییە لاوەکییەکانیش کەم دەکاتەوە کە لەوانەیە لە کاتی بەکارهێنانی چارەسەرەکانی تر ڕوو بدات.

پڕۆبیۆتیکێکی ئەندازیاریکراو

زانایان بۆ چەند دەیەیە کە شێوازەکانی ئەندازیاریی بەکتریا تاقی دەکەنەوە تا بۆ پێداویستییەکانمان بگونجێن کە نوێترین نموونەی ئەم توێژینەوەیە.

نووسەرانی لێکۆڵینەوەکە هەنگاوێکی بەرەو پێش نیشان دەدەن لە داڕشتنی جۆرێکی نوێ لە بەکتریای “ئی.کۆلی نیسل ١٩١٧” بۆ دروستکردنی بەرداومی ئێڵ-دۆپا، کە دەرمانێکی نەخۆشیی پارکینسۆنە و وەک پێشەنگێک بۆ دۆپامین کار دەکات.

ئێڵ-دۆپا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی پارکینسۆن بەکار هاتووە، بەم حاڵەوە دوای پێنج ساڵ لە بەکارهێنانی دەبێتە هۆی کاریگەریی لاوەکی بە ناوی دیسکینزی، کە بە جۆرێک لە جووڵە خۆنەویستەکانی ماسولکە دیاری دەکرێت. وا بیر دەکرێتەوە کە ئەم هۆکاری لاوەکییە بەهۆی نەگەیشتنی هەمیشەیی ئەم دەرمانەیە بە مێشک.

لە توێژینەوە نوێیەکەدا بە مەبەستی چارەسەری ئەم کێشەیە توێژەران لێکۆڵینەوەیان کرد کە ئایا بەکتریای بەرهەمهێنانی ئێڵ-دۆپا دەتوانێت ئەم دەرمانە بە گونجاوی بگەیەنێتە مێشک؟ وە سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی بەکتریای دەسکاریکراو کە ماددەیەکی کیمیایی بە ناوی تیرۆسینە دەخوات و ئێڵ-دۆپا دەداتە دەرەوە.

“ئێمە توانایی مێتابۆلیکی ئەو میکرۆبە سوودبەخشانە کە لە هەناودا دەژین بەکار دەهێنین تا گەردیلەیەک کە بە “ڕێکاری زێڕین” بۆ چارەسەری نەخۆشیی پارکینسۆن دەناسرێت، پێک بهێنن.

وشەکان:
Side effects کاریگەرییە لاوەکییەکان
E.coli Nissle 1917
L-DOPA ئێڵ-دۆپا
precursor پێشین
dyskinesias دیسکینزی

وەرگێڕ: شیما محەممەدی – خوێندکاری دەرمانسازی
چاودێری زمانی: محەممەد محەممەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button