ئابووریبابەت

بۆچی نرخی برنج لە سەرانسەری جیهان بەرز دەبێتەوە؟

بۆچی نرخی برنج لە سەرانسەری جیهان بەرز دەبێتەوە؟ بانکی بەریتانیی HSBC دەڵێت: بەشێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی برنج، بارانبارینی ناڕێکوپێک و وشکەساڵییه که پرۆسەکانی دروێنەکردن، دابینکردن و تێچووەکان تووشی ئاڵۆزیی دەکەن. دیاردەی کەشوهەوای “ئێل نینۆ” کاریگەریی زۆری لەسەر بەرهەمهێنان لە هیندستان و پاکستان هەبووە.

ساڵی ۲۰۲۲ له هیندستان ڕێژەی بارانبارین، خوارتر له مامناوەندیی ساڵان بوو و لە پاکستانیش %٣١ی بەرهەمەکان بە بۆنەی لافاوێکی وێرانکەر فەوتا و لە ئەنجامدا ڕێژەی بەرهەمهێنان لەم دوو وڵاتە دابەزی.

شەڕی ڕووسیا لە ئۆکراینا یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی شپرزەترکردنی بارودۆخەکەیە. بەپێی زانیارییەکانی بانکی نێودەوڵەتی، بەهۆی ململانێکانەوە، نرخی پێداویستی و وزە و سووتەمەنی لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی.

ئەمەش لەگەڵ پچڕانی زنجیرەی دابینکردن، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و کەمبوونی داهاتی بەرهەمهێنەران.

El Niño: ئێل نینۆ supply chain: زنجیرەی دابینکردن

وەرگێڕ: ئیحسان ئیزەدی

چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button