بابەتتەندروستی

یەکەم پێکوتە(ڤاکسین)ی کۆرۆنا لە ڕووسیا!؟

یەکەم پێکوتە(ڤاکسین)ی کۆرۆنا لە ڕووسیا!؟

پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ڕایگەیاند کە ڕووسیا پێکوتەی کۆرۆنای نوێی دروست کردووە و ئامادەی بەکارھێنانە. ئەمە یەکەم پێکوتەیەکە کە بە فەرمی لەلایەن وڵاتێکەوە پەسند کراوە.

پووتین وتی پێکوتەکە کاریگەر و دڵنیاکراوە و ھەموو تاقیکارییەکی پێویستی لەسەر ئەنجام دراوە.

بەڵام زۆر زانستوان و پسپۆڕی بواری تەندروستی بە گومانەوە دەڕواننە ئەم وتەیە. بەتایبەت دەوترێت کە ئەم پێکوتەیە فازی ٣ی تاقیکارییە نەخۆشخانەییەکانی، کە چەندین مانگ دەخایەنێت، تێنەپەڕاندووە.

پسپۆڕان لەو بڕوایەدان کە تاقیکارییەکان لەسەر ئەم پێکوتەیە بەپەلە ئەنجام دراوە و ئەمەش بووەتە ھۆی قرتاندنی بڕێک لە تاقیکارییە پێویستەکان.

بۆ پەسندکردنی ھەر پێکوتەیەک، پێویستە کۆمەڵێک تاقیکردنەوە لە چەند قۆناغدا ئەنجام ببێت کە دڵنیا ببینەوە کە پێکوتەکە کاریگەرە و زیانی نییە. ھەر قۆناغ، گرینگی و تایبەتمەندی خۆی ھەیە.

تا ئێستا تەنیا ٦ پێکوتە گێشتوونەتە قۆناغی ٣ی تاقیکارییە نەخۆشخانەییەکان. ھەڵبەت پێکوتەکەی ڕووسیا ھێشتا نەچووەتە ئەم قۆناغەوە.

ھەفتەی پێشوو، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، داوای لە ڕووسیە کرد کە بۆ دانەدەری پێکوتەی کۆرۆنا پێملی پێوەرە جیھانییەکان بێت.

پێکوتەکەی ڕووسیا زۆر درەنگتر لە پێکوتەکانی ئەمریکا، ئورروپا و چین گێشتە قۆناغی یەکی تاقیکارییە نەخۆشخانەییەکان، بەڵام تەنیا دوای ٢ مانگ، لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی ڕووسیاوە پەسند کراوە!

کێشە سەرەکییەکە لەوەدایە کە، بەپێچەوانەی پێکوتەکانی تر، توێژەرانی ڕووسی لە ئەنستیتووی گامالێیا، تا ئێستا ھیچ دراوەیەکیان لە تاقیکارییەکانیان بڵاو نەکردووەتەوە.

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

وشەکان:
پێکوتە Vaccine
نەخۆشخانەیی clinical
گامالێیا Gamaleya
دڵنیاکراو safe
دراوە data

سەرچاوە:
https://www.dw.com/en/russia-registers-worlds-first-coronavirus-vaccine-putin-announces/a-54524385

https://www.bbc.co.uk/news/world-europe-53735718

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد