بابەتتەندروستی

شێرپەنجەی مەمک

شێرپەنجەی مەمک

لە شێرپەنجەی مەمکدا گەشەکردنی خانەکانی مەمک ئیدی کۆنترۆڵ نابێت.
شێرپەنجەی مەمک چەند شێوازی جۆراوجۆری هەیە و دەتوانێت لە بەشە جیاوازەکانی مەمکدا دەست پێ بکات.
مەمک لە سێ بەشی سەرەکی پێک هاتووە:
لۆبیۆلەکان، بۆری و شانەی گرێدەر.
لۆبیۆلەکان ڕژێنێکی شیردەرن.
بۆرییەکان شیر دەگوازنەوە بۆ گۆی مەمک.
شانەی گرێدەر (کە لە شانەی فیبری و شانەی چەوری دروست بووە) دەوری هەموو شتێک دەدات و پێکەوە ڕایاندەگرێت.
زۆربەی شێرپەنجەکانی مەمک لە لۆبیۆلەکان و بۆرییەکان دەست پێ دەکەن.
شێرپەنجەی مەمک لە ڕێگەی خوێنەڕۆکان و ڕەگە لەنفییەکان، دەتوانێت لە دەرەوەی مەمک بڵاو ببێتەوە.
کاتێک شێرپەنجەی مەمک لە بەشەکانی دیکەی لەشدا بڵاو دەبێتەوە، دەڵێن ″مێتاستێسێسی″ کردووە (تەشەنەسەندن).

نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک

نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک لە مرۆڤەکاندا جیاوازە. لە هەندێک کەسدا هیچ نیشانەیەکی نییە.

هەندێک لە نیشانەکان:

۱.گرێیەکی نوێ لە مەمک یان لە بن باخەڵ.
۲.ئەستووربوون یان ئاوسانی بەشێک لە مەمک.
۳.کزانەوە یان ڕۆچوونی پێستی مەمک.
٤.سووربوونەوە و دەرکردنی توێژاڵ لە مەمک یان گۆی مەمک.
٤.هەر چەشنە گۆڕانێک لە قەبارە یان شێوەی مەمک.
٥.ئێش لە هەر شوێنێکی مەمک.
٦.دەردانی هەر شتێک لە گۆی مەمک بێجگە لە شیر؛ وەکوو دەردانی خوێناوی.

ئەم نیشانەگەلە دەکرێت لە دۆخێکی دیکەشدا کە شێرپەنجە بە ئەژمار نایات، دەر بکەون.

دۆزینەوە

پشکنین دەتوانێت یارمەتی بدات کە شێرپەنجەی مەمک زوو بدۆزرێتەوە؛ کاتێک کە چارەسەرکردنی ئاسانترە.
پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بە واتای پشکنینی مەمکی ژنانە بۆ دۆزینەوەی شێرپەنجە پێش ئەوەی کە نیشانەیەکی ئەوتۆیان هەبێت.

مامۆگرام یەکێک لە باشترین ڕێگاکانە بۆ دۆزینەوەی شێرپەنجەی مەمک.
لە درێژەی ژیاندا هۆکارگەلێکی زۆر دەتوانن لەسەر مەترسیی ″شێرپەنجەی مەمک″ی ئێوە کاریگەر بن.

بەرگری

هەندێک هۆکار وەکوو پیربوون و بنەچەنامە ناگۆڕدرێن بەڵام ئێوە دەتوانن بە پاراستنی تەندروستیی خۆتان مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەم بکەنەوە.

ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان

وشەکان:

breast cancer شێرپەنجەی مەمک
lobul لۆبیۆل
duct بۆری
connective tissue شانەی گرێدەر
lump گرێ
underarm بن باخەڵ
thickening ئەستوور بوون
swelling ئاوسان
irrtation کزانەوە
dimpling ڕۆچوون
nipple گۆی مەمک
screening پشکنینی پزیشکی
mammogram مامۆگرام
metastasis مێتاستێسێس
سەرچاوە:
https://www.cdc.gov/cancer/breast/basic_info/index.htm

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد