بابەتتەندروستی

ئیفلیجی بەهۆی ئازاری مۆخی بڕبڕەوە، یەکێک لەو نەخۆشییانە بوو کە تا ئێستاکە چارەسەری نەبوو.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری نەیچێردا بڵاو بووەتەوە، بۆ یەکەمجار زانستمەندان توانییان مشکێکی ئیفلیج بخەنەوە سەر پێ.

کلیلی ئەم سەرکەوتنە، پڕۆتینی هایپر-ئینتێرلوکین-٦ە کە خانە دەمارییەکان هان دەدات دووبارە بەرهەم بێنەوە.
ئازاری مۆخی بڕبڕە، بە هۆی وەرزش یان ڕووداوەکانی هاتوچۆ، زۆربەی کات دەبێتە هۆی ئیفلیجیی هەتاهەتایی بەشی خوارەوەی لەش و قاچەکان. لەم بابەتەدا ئاکسۆنەکان ئازار دەبینن کە زانیارییەکان لە مێشکەوە بۆ ماسولکەکان دەبەن و لە پێست و ماسولکەکانیشەوە بەرەو مێشک دەگەڕێنەوە. ئەگەر ئاکسۆنەکان ئازار ببینن ئەم پەیوەندییە دەپچڕێت و بەپێی ئەوەی کە ئەو ئاکسۆنانەی پچڕاون چیتر ناتوانن گەشە بکەن، کەسەکە بۆ هەتاهەتایە بە هۆی ئیفلیجی و سڕبوونەوە ئازار دەبینێت.
ئەم توێژەرانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک، لەسەر پڕۆتینی HIL-6 کاریان کرد. ئەم پڕۆتینە سایتۆکینە و دەبێت لە ڕێگەی ئەندازیاریی جینەتیکەوە دروست بکرێت.

♨️ ئەم دۆزینەوەیە بۆ مرۆڤەکان زۆر گرنگە. ئایا دەکرێت ئەم چارەسەرە لەسەر مرۆڤ وەڵام بداتەوە؟ داهاتوو و تاقیکاریی زیاتر دەتوانێت ئەمە دیاری بکات.

hyper-interleukin-6
Spinal cord, طناب نخاعی

ئامادەکردن: نەسیبە بارانی

سەرچاوە:
https://medicalxpress.com/news/2021-01-cytokine-paralyzed-mice.html

? لەگەڵمان بن…

✅ کاناڵی زانست :: Hojan

? @zanisthojan ?

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button